داهاتی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك له كاتژمێرێكدا 3.4 ملیار دۆلاره
داهاتی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك، مارك زوكێربێرگ له كاتژمێرێكدا له رۆژی چوارشه‌ممه 3.4 ملیار دۆلار بووه، كه له خوله‌كێكدا ده‌كاته 56 ملیۆن دۆلار، پاش چه‌ند كاتژمێر له ئاڵوگۆڕی بازاڕی بۆرسه، كه داهاتی كۆمپانیای سوسیال میدیا له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌رز بۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری FORBES سه‌رمایه‌ی مارك ده‌گاته 56.7 ملیار دۆلار و پێنجه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه، پاش جیف بێزۆس كه وه‌ك چواره‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان 64 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ی هه‌یه.
پشكی فه‌یسبووك له ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له بۆرسه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێردا 6.5% به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 131.4 دۆلار. به‌رزبوونه‌وه‌كه پاش ئه‌وه هات كه كۆمپانیا رایگه‌یاند داهاته‌كه‌ی به‌هۆی رێكلامه‌كانی له‌سه‌ر مۆبایل به‌رزبووه.
داهاتی فه‌یسبووك له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 59% به‌رزبووه و گه‌یشتووه 6.44 ملیار دۆلار. قازانجی خودی كۆمپانیا بۆ 2.1 ملیار دۆلار به‌رز بووه، كه بۆ هه‌ر پشكێك ده‌كاته 71%.
مانگی نیسان، مانگی چانسی زوكێربێرگ بوو، كه پاش چه‌ند كاتژمێر ئاڵوگۆڕی بورسه، داهاته‌كه‌ی 4.2 ملیار دۆلار به‌رزبووه، پاش ئه‌وه‌ی كه زۆرترین داهاتی له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌بوو.
وه‌ك ملیاردێره‌كانی دیكه، مارك زۆربه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ی له پشكی تاكه كۆمپانیایه‌كدا داده‌نێت. به پێی چانسی خۆی ده‌توانێت له‌ماوه‌ی خوله‌كێك یان كاتژمێرێك به چه‌ندین ملیار دۆلار زیان یان قازانج بكات.
ماركی 32 ساڵی گه‌نجترین 10 ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه، كه به پێی ئاماری Forbes له ساڵی 2008، سه‌رمایه‌كه‌ی 1.5 ملیار دۆلار بوو، ئه‌وكاته‌ی كه فه‌یسبووك هێشتا كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی بوو.
له ئایاری 2013، پشكی فه‌یسبووك له بۆرسه، نزیكه‌ی 223% به‌رزبووه و خاوه‌نه‌كه‌ی كرده پێنجه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان.