بەهۆی داگیركردنی زەویەوە، دادگای كۆیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ كۆمەڵێك بەرپرس دەركرد





دادگایی كۆیە لەئێستا فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ كۆمەڵێك هاوڵاتی‌و بەرپرسی سەربازی لەكۆیە دەركردوە بەهۆی ئەوەی زیادەرۆییان كردوە لەشاری كۆیە‌و زەوی شارەوانیان داگیر كردوەو بەشێكیانیش بازرگانی بەو زەویانەوە دەكەن.
ئاوێنه‌: حاكم هیمداد مەجید دادوەری دادگای كۆیە لەبارەی بریارەكانی دادگا بۆ دەستگیر كردنی ئەو كەسانەی زیادەرۆیی دەكەن لەشاری كۆیە به‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنەی وتوه‌”ئەو كەسانەی سەرپێچی یاسا‌و رێنمایەكانیان كردوە داوایان لەسەر تۆمار كراوە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی‌و قایمقامیەتی كۆیە ئێمە بریاری دەستگیر كردنمان بۆ دەركردون، ئیدی ئەو كەسە بەرپرسبێت یاخود هاوڵاتی بوبێت، بەڵام جێبەجێكردنی بریاری دەستگیر كردن دەسەڵاتی جێ بەجێكردنە كەئەویش بەشێكیان دەستگیر كراون هەروەها رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر”
حاكم هیمداد وتیشی”ئەو كەسانەی دەستگیر نەكراون پەیوەندی بە بەرپرسیاریەتیەكەیانەوە هەیە، چونكە سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەن”

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار