شەش ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆن دەخەینە روو

لەم بابەتەدا شەش ڕێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی کۆڵۆن دەخەینە روو.
١- دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.
٢- کەمکردنەوەی خواردنەوە کافائیندارەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.
٣- خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراکیەکان، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.
٤- ئەنجامدانی وەرزش، ئەمەش باشترین هەنگاوە کە چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکانی کۆڵۆن دەکات.
٥- خواردنەوەی ئاو لەو کاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نانخوارد، ئەمەش یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆن دەدات.
٦- خواردنەوەی شۆربای سەوزە و چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەفیل.


عبدالله‌ ئه‌نوه‌ر 

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار