خه‌ندان – هه‌ڤاڵ غالب
ژماره‌یه‌ك كۆپته‌ر له‌شه‌ش مانگدا چه‌ندجارێك له‌دوو ناحیه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌قه‌یان كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منی‌و سه‌ربازیه‌كان هیچ رونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت، به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كۆپته‌رانه كه له‌نێو خه‌ڵكدا به"نه‌ناسراو" یان "ره‌نگ ره‌شه‌كان" ناوده‌برێن، له‌مانگه‌كانی چوار‌و هه‌شت‌و 10ی ئه‌مساڵدا، دووجار له‌ناحیه‌ی ته‌قته‌ق‌و یه‌كجاریش له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر ته‌قه‌یان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.

ئەو باخەی کە بە وتەی بەڕێوەبەری ئاسایشی تەق تەق کۆپتەرەکان تەقەیان لێکردووە
دوایین رووداو كاتژمێر 11:30ی شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه بوو له‌ناحیه‌ی ته‌قته‌ق-ی سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر، كاتێك دوو كۆپته‌ر ته‌قه‌یان كردووه‌و دواتر رۆیشتوون، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ناحیه‌كه بۆ خه‌ندان.
سه‌عدوڵا عه‌بدوڵا وتی "من كاتژمێر 11 له‌ناو باخه‌كه‌م بووم، دوای نیو كاتژمێر دوو كۆپته‌ر ته‌قه‌یان له‌ناو باخه‌كه كرد‌و دواتر به‌ره‌و رۆژئاوای ته‌قته‌ق رۆیشتن".
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه‌ی روبه‌ڕوی روداوی هاوشێوه بوونه‌ته‌وه، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌نێویاندا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێئاگایی خۆیان له‌خاوه‌ندارێتی‌و شوێنی فڕینی ئه‌و كۆپته‌رانه‌وه راگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا تائێستا له‌وباره‌یه‌وه هیچ رونكردنه‌وه‌یان نه‌بووه.
خه‌ندان چه‌ندجارێك هه‌وڵیدا لێدوان له‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌پاساوی جیاواز ئاماده‌نه‌بوون قسه بكه‌ن‌و به‌شێكشیان وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
ساڵح خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ته‌قته‌ق به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "مانه‌وه‌ی ئه‌و كۆپته‌رانه زۆری نه‌خایه‌ندوه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینیان ته‌قه‌یان له‌نزیك باخی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش كردوه‌و هیچ زیانی نه‌بووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌رووی خۆیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندوه‌و نازانرێت كۆپته‌ری كوێ بوون.
ئه‌وه بۆ دوومجاره رووداوی هاوشێوه له‌ته‌قته‌ق دووباره ده‌بێته‌وه، پێشتر‌و له‌ئێواره‌ی 20ی مانگی چواری ئه‌مساڵ له‌شاخی گۆرقه‌ره‌ج له‌ڕۆژئاوای ناحیه‌كه، دوو كۆپته‌ر ته‌قه‌یان كردبوو به‌سه‌ر مه‌ڕو ماڵاتدا.
ره‌مك ره‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌قته‌ق به‌خه‌ندانی وت "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هاتوچۆی كۆپته‌ر نیه، به‌ڵكو كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن‌و نزم فڕینه‌كانیانه كه هاوڵاتیان‌و گه‌شتیاران بێزار ده‌كات".
به‌وته‌ی ناوبراو له‌سه‌روی خۆیانه‌وه پێیانوتراوه نازانن ئه‌و كۆپته‌رانه سه‌ر به‌كوێن بۆیه "ره‌زامه‌ندیمان وه‌رگرتووه له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كان چاودێرییان بكرێت‌و له‌كاتی ته‌قه‌كردن دا وه‌ڵام بدرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش هێزه‌كان راسپێردراون ئه‌گه‌ر ته‌قه‌یان كرد بخرێنه خواره‌وه"، ره‌مك ره‌مه‌زان وایوت.
سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆپته‌رانه له‌كاتێكدایه، هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌دوو ساڵه له‌شه‌ڕدایه دژی داعش به‌درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تری سنوره‌كانی‌و جگه له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌یان وڵات به‌شدارن له‌و شه‌ڕه‌دا به‌هێزی ئاسمانی، له‌هه‌رێمیش راوێژكار‌و راهێنه‌ریان هه‌یه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنی كۆپته‌ره‌كانه‌وه ره‌تیكرده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كۆپته‌ری هه‌بێت، بۆ خه‌ندان وتیشی كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ی ته‌قته‌ق تازه‌یه زانیاری له‌سه‌ری نیه.
نزیك له‌سنوری ته‌قته‌قیش هه‌مان رووداو هه‌بووه، 28ی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند كۆپته‌رێك له‌سنوری دوو گوند ته‌قه‌یان كرد‌و به‌هۆیه‌وه روبه‌ڕێكی زۆر پوش و پاوان سوتا، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش ناسنامه‌ی كۆپته‌ره‌كان ئاشكرابكات.
ئامانج محه‌مه‌د، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌خه‌ندانی وت "چوار كۆپته‌ر ته‌قه‌یان كردبوو، ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه‌و زیاتر له‌شه‌ش هه‌زار دۆنم پوش‌و پاوانی هاوڵاتیان سوتا".
ئاگره‌كه شاخی (كێوه چه‌رمه‌ڵه) له‌سنوری گونده‌كانی گه‌ڕاو و گوڵم كه‌وه، ته‌كباسان، بێده‌ر، كانی هه‌نجیری گولان،و به‌دیوی رۆژئاوای شاخه‌كه‌شدا له‌گونده‌كانی مه‌حما خان، تلیان‌و تیژه‌ی گرته‌وه، بۆ رۆژی دواتر توانرا به‌ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵبكرێت.
ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌و نزیكه‌ی (70)كم له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره‌و (62) گوندی له‌خۆ گرتووه.
"دوای ئه‌وه‌ی ئێمه لێدوانمان بۆ راگه‌یاندنه‌كان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه، به‌داخه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه پشتگیری بۆچوونه‌كه‌مان بكرێت وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌وان له‌سنوره‌كه، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دروستكردووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتوومانه ئه‌و كۆپته‌رانه له‌سنوری پارێزگایه‌كه‌وه هاتوون"، ئامانج محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ پێشتر‌و له‌كاتی روداوه‌كه‌دا هۆشداریدابوو، خه‌ڵك ناچارن بۆ به‌رگریكردن له خۆیان ده‌ست له هیچ هه‌لیكۆپته‌رێك نه‌پارێزن كه ته‌قه له‌گونده‌كانیان ده‌كه‌ن، ئاشكراشیكردبوو كه "هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له‌سنوری هه‌ولێره‌وه به ئاسمانی قه‌شقی‌و شوان‌و شێخ بزێنی هاتوون‌و به‌هه‌مان ڕێگادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی روداوه‌كه‌ی ئاغجه‌له‌ر بۆ خه‌ندان، كۆپته‌ره‌كان ره‌نگیان ره‌ش بووه‌و له‌ئاراسته‌ی كۆیه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانیان رۆیشتوون، به‌جۆرێك له‌چه‌ك ته‌قه‌یان كردووه كه له‌ده‌نگی كڵاشینكۆف نه‌ده‌چوو، وه‌كو ئه‌وان ده‌ڵێن.
له‌پاڵ ده‌زگا ئه‌منی‌و سه‌ربازیه‌كاندا كه بێئاگایی خۆیان له‌و رووداوانه ده‌رده‌بڕن یان زانیاری‌یان له‌سه‌ری نیه، لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش هیچ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونێكیان نه‌كردووه، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی له‌مانگی 10ی ساڵی رابردووه‌وه په‌رله‌مان به‌هۆی ناكۆكی حزبه‌كانه‌وه په‌كیكه‌وتووه.
ئه‌یوب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌خه‌ندانی وت "وه‌ك لیژنه‌ی ناوخۆ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كمان له‌و بابه‌ته نه‌كردووه، چونكه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌كارخراوه‌و دانیشتنه‌كان ناكرێت".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێك لیژنه‌كان یان خۆیان راپۆرت ئاماده‌ده‌كه‌ن‌و ده‌یده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یان سه‌رۆكایه‌تی داوایان لێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا پێویستی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه كه له‌ئێستادا كۆنابێته‌وه.
بێده‌نگی له‌رووداوی ته‌قه‌كردنی ئه‌و كۆپته‌رانه‌و ئاشكرانه‌كردنی هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه، ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی به‌تایبه‌ت له‌نێو دانیشتوانی به‌شێك له‌و گوندانه‌دا دروستكردووه كه رووداوه‌كه‌یان به‌سه‌رداهاتووه، به‌وپێیه‌ی هیچ گره‌نتییه‌ك بۆ دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی یان پاراسنی ژیانی هاوڵاتیان له‌كاتی دوورباره‌بوونه‌وه‌یاندا.

سەرچاوە - خەندان