سێگۆشەی بەرمۆدا و گرێمانەی نوێ (جزر الشیطان)


بەرمۆدا 250 کم لە کەنارەکانی ژاپۆنەوە دوورە
بە هەزاران کتێب گوتار ولێکۆڵینەوە لە سەر سێگۆشەی بەرمۆدا بیستراون، کە هەندێکیان بە سێگۆشەی مەرگ، یان سێگۆشەی نەگەڕانەوە ناوی دەهێنن. وە هەندێك پێی دەڵێن (جزر الشیطان) سێگۆشەی شەیتان!

سێگۆشەی بەرمۆدا 250 کم لە کەنارەکانی ئەمەریکا دوورە، کە‌ بە ‌ھە‌زارە‌ھا کە‌شتی و فڕۆکە‌ی لێ بزر بووە‌ بە‌بێ ئە‌وە‌ی ھیچ شتێک بە‌جێ بێڵن لە‌دوای خۆیان، ھە‌تاوەكو ئێستاش کە‌س نە‌یتوانیوە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی ھۆكاری بزربوونی ئە‌و شتانە‌ بزانێت لە‌و سێگۆشە‌یە‌دا.
لە 5ی ئەیلوول 1872، کەشتییەکی بەریتانی بە ناوی (دیو گراتیاس) لە گەشتێکدابوو لە نیۆیۆرکەوە بۆ تەنگبڕی چیای تارق، سەرنشینەكانی كەشتیەكە پاشماوەی کەشتی ماری سیلیستی تێکشکاویان دۆزییەوە بێ ئەوەی هیچ پاشماوەیەکی مرۆیی بدۆزنەوە!، دواتر سێ کەشتی فریاگوزاری رەوانەکران و ئەوانیش بە هەمان شێوە نەگەڕانەوە!.
لە ماوەی سەدەی رابردوودا بە دەیان لێکۆڵینەوە و لە رێگەی پرۆژەی نێودەوڵەتی فراوان هەوڵیانداوە بۆ دۆزینەوەی ئەو نهێنییە، بەڵام بێ ئەنجام بوون. ئایس ئاندەرسون، توێژەری کەشوهەوا لە توێژینەوەیەکدا دەڵێت:''پێنج سێگۆشەیی لە بەیەکگەیشتنی ئۆقیانووسەکان هەن، لە هەموویان ترسناکتر سێگۆشەی بەرمۆدایە، کە ئاستی ئاوەکە بۆ 25 مەتر بە ستوونی قوڵە و ئاوەکانی لە دەوری وەکو قەڵخانێکی لیتین".
مییر ڤیرلاچ، پرۆفیسۆرێکی ئەمریکییە باس لەوە دەکات کە دوو هەرەمی زۆر گەورە لە شووشەی کریستالی لە ئاوی بەرمۆدا هەیە، ئەو هەرەمانەش سەرچاوەیەکی بە پیتی وزەن، چونکە لە نێویدا تایبەتمەندی عەمبارکردنی تەنی کارەبایی هەیە.
مییر ڤیرلاچ بە رۆژنامه‌نووسانی راگەیاندووە، کە‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و دوو هه‌ره‌مه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ به‌رمۆدا سێ‌ هێنده‌ی‌ هه‌ره‌می‌ خۆفۆن له‌ میسر.
گرێمانەکەی مییر ڤیرلاچ ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی كه‌ له‌ دوورگه‌ی‌ به‌رمۆدا كیشوه‌ری‌ ئه‌تله‌نتیس کەوتۆتە ‌ژێر ئاوه‌وه‌ و لە ماوەکانی پێشوو ئه‌و دوو هه‌ره‌مه‌ به‌شێك بوونە له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با له‌و كیشوه‌ره‌دا.

وێنەی هەرەمی دوورگەی بەرمۆدا 

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer