دوارۆژ, مادح و هاوڕێ
بەرپرسی راگەیاندنی ناحیەی تەق تەق رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو 12ی تشرینی یەكەم، دوو هێلیكۆپتەری نەناسراو (11) فیشەك بە ئاڕاستەی باخی بەڕێوەبەری ئاسایشی تەقتەق دەتەقێنن، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە.
ئامانج جومعە، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "پێش کاتژمێر دوانزەی شەوى رابردوو، دوو هێلیکۆپتەری نەناسراو لە ئاسمانی ناحیەی تەق تەق سوڕاونەتەوە، دواتر سێ ڕوناککەریان فڕێداوەتەوە خوارەوە و یانزە فیشەکیان ئاڕاستەی باخەکەی لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی تەق تەق کردوە".
وتیشی "دوای رووداوی تەقەكردنەكە، لەسەرووی خۆمانەوە فەرمان بە هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش كراوە لە ئەگەری دووبارە تەقەكردنی ئەو فڕۆكانە، وەڵامیان هەبێت و تەقەیان لێبكرێت و بخرێنە خوارەوە".
لە ماوەی (10) مانگی رابردوودا، ئەمە دووەمین حاڵەتی رووداوی تەقەكردنە لە هێلیكۆپتەری نەناسراوەوە.
سەرچاوە - دواڕۆژ