كۆیە: 50 خوێندنگا بایكۆت دەشكێنن



بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەمە 1ی تشرینی دووەمی 2016، مامۆستایانی 50 خوێندنگا لە كۆیە وەڵامی داواكەی وەزارەتی پەروەردەیان داوەتەوەو بایكۆتیان شكاندووە.
 
رەنج حەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ مامۆستایانی 50 خوێندنگا لە سەنتەری شاری كۆیە وەڵامی داواكەی وەزارەتی پەروەردەیان داوەتەوەو بایكۆتیان شكاندووە".

وتیشی "ئێمە لەگەڵ وەزارەتی پەرورەدە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی مامۆستایان و دەستكاریكردنی پاشكەوتی موچەی مامۆستایان".
لە سنووری قەزای كۆیە، 256 خوێندنگا و 35 هەزار خوێندكارو سێ‌ هەزار و 500 مامۆستا هەیەو لەسەرەتای دەستپێكی دەوامی ئەمساڵەوە (2016 - 2017)، مامۆستایانی سنوورەكە بایكۆتی پڕۆسەی خوێندنیان كردووە.

دواڕۆژ، مادح جەمال

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer