هێزه‌كانی ئاسایش چه‌كدارێكی سه‌ر به داعش له قه‌زای كۆیه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه له خاكی توركیاوه هاتۆته هه‌رێم و به نیازی كاری تێكده‌رانه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایش توانیویانه چه‌كدارێكی داعش له سنوری ناحیه‌ی شوان ده‌ستگیربكه‌ن كه خه‌ڵكی سنوری پارێزگای موسڵه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: ئه‌و چه‌كداره له خاكی توركیاوه هاتۆته هه‌رێمی كوردستان و به نیازی كاری تێكده‌رانه بوه.
وتیشی: پێشتر له پارێزگای موسڵه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌و ڕێكخراوه‌وه كردوه و دواتر چۆته سوریا و له‌وێشه‌وه چۆته خاكی توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای به‌رایی كۆیه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ڕۆژهه‌لاَتی هه‌ولێر له قه‌زای كۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و دانی به‌وه‌دا ناوه كه چه‌كداری داعشه.