ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتى هەولێر ڕایگەیاند، دوو كێڵگه‌ى چاندن و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر له ناو كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌ق ته‌ق دەستی بەسەرداگیراوە، کە ١٥٠ نەمامی حەشیشیان تێداچاندراوە.
عادل یاسن وته‌بێژى ئاسایشى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر له كۆیه لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی دوو کێڵگەکەشدا سێ كه‌س ده‌ستگیركران كه سه‌رجه‌میان بیانین.
دەشڵێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره‌یان كردوه په‌یوه‌ندییان بەو هەشت کەسەوە هەیە کە نزیکەی مانگێک لە مەوبەر کێڵگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنای ماددەی هۆشبەریان لە شارۆچکەی بەحرکە چاندبوو دواتر لە لایەن ئاساییشەوە دەستگیرکران.
وته‌بێژى ئاسایشى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر هەر لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەنووسیەدا ڕاشیگەیاند، دوو هاوڵاتیه‌كى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیان دەستگیکردووە کە یەکێکیان گومانى زۆری داعش بێت و له ئێستادا به پێى ماده‌ى ١٦٩ ى یاسای سزادانى عێراقى ده‌ست به‌سه‌ر کراوە.