بەهۆى دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگاى حزبى دیموکراتدا لە کۆیە سێ پێشمەرگە شەهید بوون


دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگاى حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) لە نزیک شارى کۆیە ڕوویاندا و بەو هۆیەوە حەوت پێشمەرگە برینداربوون و سێ پێشمەرگەش شەهید بوون.
ئەمشەو ٢٠ى کانوونى یەکەمی ٢٠١٦ ئەندامێکى سەردایەتیى حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، دوو تەقینەوە لە بەردەم بارەگاى حزبى دیموکراتى کوردستان ڕوویانداوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆى ئەو تەقینەوانەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانى حزبى دیموکراتى کوردستان بریندار بوون.

هاوکات سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى کۆیە بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، بەهۆى ئەو تەقینەوەیەوە حەوت بریندار گەیندرانە نەخۆشخانەى کۆیە و سێ پێشمەرگەش شەهید بوون.

سەرچاوەیەکیش لە حزبى دیموکراتى کوردستانەوە بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، تەقینەوەیەکان بەهۆى بۆمبى چێندراوەوە لە نزیک بارەگاى حزبى دیموکراتى کوردستان ڕوویانداوە.

تەقینەوەکان پێش تەواو بوونى مەراسیمى شەوى یەلدا ڕوویانداوە و لەو کاتەدا پاسەوانەکانى حزبى دیموکرات لە  دەرەوەى بارەگاکەدان بوون و هەموو بریندار و شەهیدەکان پێشمەرگە بوون و ژن ومنداڵیان تێدا نییە.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer