تەق تەق: یاریەکی قومارکردن بەشێک لەگەنجانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە..


تەقتەق... یاری قومـاری پۆکـەر بەشێک لەگەنجانـی بەخۆیـەوە سەرقاڵکـردووە.

با هەموومان ئاگاداری ئەو یارییە مەترسیدارە بین بەتایبەت ڕۆژوەوانانی بەڕێز بەداخەوە ئەم یاریە بەرۆکی خەڵکی گرتووە و یاریەکی بەربڵاوی جیهانیە بەتایبەتیش لەکوردستان و شارەکەمان خەڵکێکی زۆر لەتەمەنە جیاوازەکان گەورەو بچوک ئەو یاریە دەکەن.

جێگای باسە یاریەکە ناسراوە بە یاری (تکساس هولدم بوکر) و کەخەڵکێکی زۆر خوی پێوە گرتووە و هەندێکیش کرین و فرۆشتن بە پارەی ئەم یارییەوە دەکەن کە ئەوەش جۆرێکە لە جۆرەکانی (قومار) کردن بەشێوازی ئەلیکتڕۆنی و لەڕێگای فەیسبووکەوە دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکان کەسانێک هەن لەم شارە زیاتر لە (هەزار) دۆلاری لەم یارە دۆڕاندوە و بەپێچەوانەشەوە کەسانێکی تر بڕێک پارەیان دەست کەوتووە جگە لەکرین و فرۆشتنی بچووک (  5هەزار تاوەکو  50هەزار)و زۆر زیاتریش  زۆربەی ئەو کەسانە منداڵی بچووکن و تەمەنیان خوروو 18ساڵە چین و توێژەکانی تریش بەڕێژەی جیاجیا.

بەڕاستی یەکێک لەهۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم یاریە بازرگانی کردن پێوەی کەم تەرخەمی و بێ خەمی دایک و باوکان و هەندێک کاتیش ئاستی ڕۆشنبیری گەنج دەوردەبینێت هەندێکیش بەهۆی بێ ئیشی و کات زۆریەوە خۆیان سەرقاڵ دەکەن ، تکایە دایک و باوکانی بەڕێز منداڵەکانیان دوربگرن لەو یاریە لەبەر ئەوەی حەزی قومار زیاد دەکات وجیاوازیەکی ئەوتۆی نیە.

بەداخەوە لەبەر ئەوەی هیچ خاڵێکی قانونی و یاسای نیە ڕێگری لەو یاریە بکات هێزەکانی ئەمنی (پۆلیس و ئاسایش)یش ناتوان ئیجرائات بکەن و ڕۆژ بەڕۆژیش یاریەکەی پەرە دەستێنێت ، بڵاوبونەوەی یاریەکی ئاوا مەترسی زۆری هەیە بۆ سەر(کۆمەڵگا و بڵاوبونەوەی قومار)
لەئێستادا بەشێوەیەکی بەربڵاو لەزۆربەی ئەو شوێنە گشتیەکان و کافتریا و چایخانەکانی تەق تەق دەبینرێ.

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار