لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەناحیەی تەقتەق چەند پڕۆژەیەک کەوتەبوارێی جێبەجێکردنەوە.
لەوبارەیەوە حاکم ڕەمک ڕەمەزان بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی ساڵی پار کاک قوباد سەردانی سنوری قەزای کۆیەی کرد و لەگەڵ بەڕێوبەری ناحیەکان کۆبووەوە ئێمەش چەند پڕۆژەیەکمان خستەبەردەستی بەڕێزیشیان ڕەزامەندی مەبدەئێ لەسەر سەرجەم پڕۆژەکان دەربڕی و بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی تریشی دا بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایەوە ڕەزامەندی لەسەر چوار پڕۆژەى گرنگدا کەبۆ ئێستا و داهاتوی شارەکە گرنگن.
حاکم ڕەمک وتیشی: بودجهی تەرخانکراو بۆ ئەو پڕۆژانە نزیکى یەک ملیار دینارە پڕۆژەکان بریتین لە قیرتاوکردنی ڕێگای نەخۆشخانەی گشتی شارەکە و شەقامێک و دروستکردنی دیوارێکی ڕاگر بۆ شاخی قەلان کە(شوێنێکی گەشتیاریە) و فراوانکردنی تۆڕی کارەبای شاری تەقتەق و لێدانی بیری ئیتوازی بۆ پڕۆژەی نوێی ئاوی تەقتەق کەکێشەی ئاوی هەبوو.
بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق ڕونیشی دەکاتەوە: جگەلەو چوار پڕۆژە دوو پڕۆژەی ترلەجێبەجێکردندان بەهاوکاری بەڕێوبەرایەی ناحیەیی تەقتەق یەکیان ڕاکێشانی ئاوی خواردنەوەیە بۆ گوندی تاڵەبان بەهاوکاری کۆمپانیای نەوتی تەقتەق و یەکێکی تریشیان دانانی چوار محاویلەی کارەبایە وەهەروەها لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە زیاتر لە (10)محاویلەی کارەبا داندراوە .
ئەوەشی خستەڕوو : بەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کۆمەڵێک کەموکوڕی هاوڵاتیان لەڕووی ئاو و ڕێگای نەخۆشخانە و گرفتی تۆڕی کارەبا چارەسەردەبێت.