بۆ خەڵکی تەق تەق: داواکارم لە هەمووتان ئەم برایەمان پێویستی بەیارمەتی هەیە



خوێنەرانی بەڕێز سەلام و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لەسەربێ، پیاوێكی هەژار و نەخۆش و دەست كورت لەشارۆچكەی تەق تەق، بەناوی كاك سەرباز بۆ ماوەی دوو ساڵە بەدەست ئێش و ئازار و نەخۆشییەوە  دەناڵێنێ، بەداخەوە بەهۆی نەخۆشیەكەوە لەئێستادا چاوەكانی لەدەستداوە
بۆ تەنها چاوێكیان ئەمەلی ئەوەیان پێداوە كە چارەسەری هەبێت، ئەم پیاوە ماوەی دوو ساڵی رابردوو بەهۆی كرین و دەرزی و دەرمانی زۆرەوە و بەهۆی سەفەری ئێرانەوە بەهۆی ئەم هەمووە نەخۆشی و ئازارەی بەرۆكی گرتووە رۆژانە دەبێت خەڵكی یارمەتی و كۆمەكی بكەن، لەناو خانووێك دایە كە هی خۆی نییە
خاوەنی سێ منداڵە و منداڵە گەورەكەی پۆلی دووەمی سەرەتاییە و منداڵە بچووكەكەی تەمەنی یەك ساڵ و چوار مانگە كاتێك منداڵە بچووكەكەی لەدایك دەبێت ئەو چاوەكانی لەدەست داوە و بەدەم گریانەوە دەیگوت; تاوەكو ئێستا منداڵە بچووكەكەی خۆمم نەبینیوە!
ئەو بڕە پارەیەی كە لەماڵەكەیاندایە تەنها (12هەزار) دیناری عێراقییە
بۆیە داواکارم لە هەمووتان ئەم برایەمان پێویستی بەیارمەتی هەیە بەپارە هەر کەسێك پارەی خێر و زەکات و سەر فترەی لایە تکایە بەپشت و پەنای خوادی گەورە ئەم برایەمان لەم دۆخە ڕزگاربكەین


ڤیدیۆ:

پۆست: پایان

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار