ئامانج کەساس، قائیمقامی چەمچەماڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی.
سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵەکەی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "قائیمقامی چەمچەماڵ بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی گواستراوەتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق لە شوێنی ناوبراو بووەتە قائیمقام، هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی "عمر احمد محمد" لەجێگای بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق دانراوە.".
ئەمڕۆ دووشەممە 12-6-2017 کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانەکەی واژۆكردووە.
بەرزان ئەحمەد کوردە، بەرپرسی مه‌ڵبه‌ندی 12ی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، زیاتر له جارێك داوای گۆڕینی قائیمقام و به‌رپرسانی ئیداری چەمچەماڵی له حیزبه‌كه‌ی كردووه. وەڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی وایكردووه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه ئیداره‌ی قەزاکە، هێزێک پێكبهێنێت.
کۆتایی مانگی رابردوو، به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده بە رووداوی گوت "من پێموانییه ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی درووستكردووه تاوانبار بێت، به‌ڵكو تاوانبار ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاری ناكات و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نایەته‌پێش. ئه‌و هێزەی دروستكراوه بۆ پاراستنی سه‌روماڵی خۆیانە تاوەکو ئه‌و كاته‌ی پۆلیس و ئاسایش به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن".
ئامانج كه‌ساس، قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ پێشتر بە رووداوی گوتبوو "له‌به‌ر ململانێی نێو باڵەكانی یه‌كێتی، دەیانەوێت كه‌سێكی دیكه بکەنە قائیمقام و بیخەنە نێو تاقیكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانیان".
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ راشیگەیاندبو و "لەڕاستیدا 70% بۆ 80%ی كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، ورژاندنی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند خۆیه‌تی، هاندانی خه‌ڵك كاری خۆیه‌تی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی کاری خۆیه‌تی. ئەو باسی دڵسۆزی خۆی ده‌كات بۆ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ، بەڵام خەڵکی چەمچەماڵ نییە".
چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕووی جوگرافییه‌وه 47%ی پارێزگای سلێمانی پێكده‌هێنێت، ماوه‌ی مانگێك زیاترە ته‌قه‌كردن و رفاندنی خه‌ڵك به‌جۆرێك سه‌ریهه‌ڵداوه، كه به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی خستۆته به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كدی.

سەرچاوە - ڕووداو