بەیانی ئەمرۆ چوارشەمە، لە شارۆچکەی تەق تەق، گەرەکی ئاشتی (محمد سیاسی)، بەهۆی بڵاو بوونەوەی مێش (هەنگ) پێوەدانیان بە هاوڵاتیانەوە، زیاتر لە (١٠) هاوڵاتی گەیەنرانە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق، چارهسهرى پێویستیان بۆ كرا، بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندروستی یەکیان کە مێش(هەنگی) زۆر پێوەی دابوو رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە ئەم (هەنگ)انە هی ماڵێکی ئەم گەڕەکە بووە و کاتێک هەوڵیان داوە بیگوازنەوە بەربووەتەوە بۆیە هەنگەکان ( هار) بۆتن و بەخەڵکییانەوە داوە.