بەرپرسێكی شارۆچكەی تەق تەقی سەر بە شاری كۆیە دەستگیركردنی هونەرمەندی کۆمێدی (حاجی جادر) و دوو كەسی دیکەی پشتڕاست كردەوە و لەڕێگەی (باسنیوز) ەوە ڕونكردنەوە دەدات.
ئامانج جومعە، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی تەق تەقی سەر بە قەزای كۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/7/19 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بڵاوبونەوەی هەواڵی دەسگیركردنی هێمن ناسراو بە (حاجی جادر) ئەكتەری بواری كۆمیدی لە تەق تەق لە چەند سایت و ماڵپەرێكی پشتڕاست دەكەینەوە كە بە بڕیاری دادوەر، ئەو هەونەرمەندە و دوو كەسی دیکە كە لەگەڵی بوونە لە سنوورەكەمان دەستگیر كراون"
ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو سێ کەسە بەهۆی وەرنەگرتنی مۆڵەت و ئاگادارنەكردنەوەی هێزە ئەمنییەكان و ئیدارەی شارەكە دەستیان کردووە بە كاری دەرهێنانی دەرهێنانی فیلیمێك لە سنوورەكەمان".
گوتیشی "هاوكات لەمیانەی كاركردنیان وێنەی بینای ئاسایشی تەق تەق و چەند شوێنێكی تر گیراوە كە ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
ئامانج ڕوونیشی كردەوە "دوای (24) كاتژمێر دوو كەسیان ئازاد كراون و تەنیا كامێراوانەكە دەستبەسەرە تا دانیشتنی دادگا كە بڕیارە لە 24 / 7 / 2017 بەڕێوە بچێت، دەستبەسەر دەبێت.
سەرچاوە: باس نیوز