سه‌رتاشێكی تەق تەق كارێكی جیاواز ئه‌نجام ده‌دات



سه‌رتاشێك بۆیه‌كه‌مجار له‌نێو به‌له‌مێك له‌زێی بچووك له‌شارۆچكەی ته‌ق ته‌قی سه‌ر به‌ قه‌زای كۆیه‌ كاری ده‌لاكی كرد.
له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ردی نامیق جه‌لیل سه‌باره‌ت به‌وكاره‌ی كه‌كردی بۆ PUKmedia وتی: ویستم كارێكی نوێگه‌ری بكه‌م له‌پیشه‌كه‌م و هه‌ستام به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن دێنه‌ ده‌م روباره‌كه‌ و ده‌مانبینن چونكی دڵنیابووم خه‌ڵكێكی زۆر كاره‌كه‌یان پێ جوانه‌.

هه‌ردی وتیشی : خۆم به‌خۆشحاڵ ده‌زانم یه‌كه‌م كه‌سم ئه‌وكاره‌ده‌كه‌م و یه‌كه‌م و كۆتا جاریشم نابێت به‌رده‌وامده‌بم به‌پێی بوونی كات.

ده‌شڵێت : كاتێك گه‌شتیاران و ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ڕووباره‌كه‌دا مه‌له‌وانیان ده‌كرد منیان ده‌بینی كه‌به‌م شێوه‌یه‌ له‌نێوبه‌له‌مێكدا قژی موشته‌ریه‌كانم چاده‌كه‌م لایان سه‌یربوو و هه‌ندێكیان ده‌هاتن بۆلامان و وێنه‌یان ده‌گرتین و دڵخۆش ده‌بوون به‌بینینمان.


وێنە:





سەرچاوە - پی یو كەی میدیا

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار