(گوندی باغه‌جنێر)
گوندی باغه‌جنێر ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌دووری (6)كم له‌ساڵی 2005 دوای ئه‌وه‌ی سێگردكان بووه به‌ناحیه، به گه‌وره‌ترین گوندی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق داده‌نرێت له ڕووبه‌ردا (27)كم دووجا ده‌بێت سنورێكی به‌رفراوانی هه‌یه‌و گونده‌كه كه‌وتۆته نێوه‌ندی ئاقارهكهی به‌مه‌ش له‌نێو گونده‌كه بۆ هه‌ر لایه‌كی بڕۆیت (35 - 50)خولهك به‌پێ ده‌ڕۆیت.
ڕووبه‌ری گشتی گونده‌كه (10835)دۆنمه و (4840)دۆنمی شیاوه بۆ چاندن و به‌كه‌ڵكی وه‌رزێری دێت، ئه‌وی تری گرد و ته‌ڵان و هه‌رد و هه‌ڵدێره و دامێنی به‌رزایی تهكهڵتوه (سیتهغاره) ئه‌مه‌ش له‌باره بۆ ئاژه‌ڵداری و به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ماڵات.
له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی بازنه‌كانی پانی و هێڵی درێژیدا كه‌وتۆته نێوان ( 35،50 - 35،55 )هێڵی پانی باكور و (44،35 - 44،40) هێڵی درێژی ڕۆژهه‌ڵات، له‌ڕووی به‌رزی و نزمیه‌وه به‌هێڵی كهنتوری له (400 - 811 م) له به‌رزایی تهكهڵتودایه،
سنوری ئاقارهكهی له‌گه‌ڵ (8)گوند لێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه، له‌باكور و باكوری خۆرهه‌ڵاتی (ته‌كه‌ڵتوو، ناسراغا، په‌لكانه) له باكوری ڕۆژئاوایی (كونه‌گورگ) له‌ڕۆژهه‌ڵاتی (مخه‌ره‌س) له باشور‌و باشوری خۆرئاوای (چۆم حه‌یده‌ر و ته‌ق ته‌ق) له‌ڕۆژئاوادا (تاڵه‌بانی گه‌وره).
باغه‌جنێر له‌چییه‌وه هاتووه؟
چه‌ند بۆچونێك هه‌یه وا له‌خواره‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو
1- مامۆستا (ڕه‌زا رسول عه‌لی حه‌مه‌د) له‌زاری حاجی مه‌حمودی مام عوسمان ده‌گێرێته‌وه كه ئه‌و له‌باپیری خۆی بیستوویه‌تی كه باپیری پیاوێكی زۆر ئه‌ختیار بووه وتویه‌تی (یه‌كه‌م جار پیاوێك له‌وێ باخچه‌یه‌ك دائه‌مه‌زرێنێ، ژنه‌كه‌شی زۆر ژنێكی بوێر و ئازا بووه، به‌مانای نێرانه، ئه‌ویش باخه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه به‌ناوی ئه‌وه ناو ناوه (باغی ژنێر) (باغی+ژن+نێر) ژنه‌كه‌ش تاوی فاتمه بووه، یه‌كێك بووه له‌ژنه‌كانی كوێخا وه‌سمان كه‌یه‌كه‌م جار له‌م گونده نێشته‌جێ بوون.
2-هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن كه‌سێكی تورك به‌ناوی (جونیر)باغێكی به‌ناو هێناوه له‌وێ، بۆیه بووه به (باغی جنێر)
3-ئه‌ندازیار (ئازاد مامه‌ند خالید) نه‌وه‌ی موحه‌مه‌د خدر قادری بنه‌ماڵه‌ی كوێخا وه‌سمانی (له‌ك)ه ده‌ڵێ "پیاوێك به ناوی (جونه‌ید) باغێكی هه‌بووه، باغی جونه‌یده بووه، به‌ڵام پیتی (دال) قورس به‌كارهاتووه بووه به ( ر ) ( ج )یش هه‌ندێك جار ده‌بێت به ( ژ ) وه‌ك جه‌م=ژه‌م، جان دارك=ژان دارك بۆیه بهخزانی زمان بووه به (باغی ژنێر) ئینجا ئه‌م جونهیدا كوێخا بووه یان پیاوێكی ده‌ست ڕۆیشتوو بووه.
4-هه‌ندێك بیرۆكه‌ی تر ده‌ڵێن له‌باغی هه‌نجیره‌وه هاتووه، به‌ڵام له كوردستاندا زۆر گوند به‌ناوی (كانی هه‌نجیر)هه‌نه و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ببن به (كانی جنێر)
مێژووی باغه‌جنێر
له‌سنووری ئه‌م گونده كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری دێرین و كاولهو قشراغی كۆن هه‌یه كهمێژووهكهیان دیار نییه، مامۆستا ڕه‌زا رسول له‌چوار چێوه‌ی بینینی ئه‌م شوێنه‌وارانه‌دا پێشبینی ده‌كات كه ئه‌م گونده (350 - 400)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست كرابێ و ئاوهدانكرابێتهوه، به‌ڵام مامۆستا و ئه‌ندازیار (ئازاد مامه‌ند) پێی وایه (150 - 200 )ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شوێنی ئه‌مرۆی گونده‌كه ئاوهدانكرابێتهوه چونكه ئه‌و پێی وایه ئه‌و كاوله شوێنه‌وارانه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی شه‌ڕو ڕووداو و نه‌خۆشیه كوشندهكانهوه بووه، له‌شوێنه‌واره دێرینه‌كان و گۆڕستان و كاوله‌كانی سنوری ئه‌م گونده:
1- گۆڕستانه‌كان (گۆڕستانی قه‌بری غه‌ریب، گۆڕستانی كوچك نه‌خشینه، گۆڕستانی به‌راوی مه‌لا، گۆڕستانی خهرابگه.)
2-شوێنه‌واره‌كان (فره ماڵان، به‌دووری (1)كـم له خۆرئاوای باغهجنێرهوه، ئه‌مرۆ چه‌ندین پارچه گۆزه‌و سه‌ره ڕم و پارچه زێڕی لێدۆزراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها شوێنه‌واری تری وه‌ك (سه‌ر مۆرد، گردی قه‌ڵای جه‌ژن، خهرابگه، ئه‌شكه‌وتی حسێن، لوتكی ئاسونهگا، كاوله ڕه‌زا، ماڵی سووتا) هه‌موو ئه‌مانه له‌سنوری گوندی باغهجنێرن.
3-كاولهكان
أ-كاولی (كه‌یلان)گوندێكی ڕووخاوه، تا ئه‌مڕۆش مێراب و بناغه‌كانی هه‌ر ماوه، لهڕۆئاوای گونده‌كه‌یه، دانیشتوانی گونده‌كه هه‌ر پێی ده‌ڵێن (كه‌یلان) به‌ڵام مامۆستا (ڕه‌زا ڕسول)ده‌ڵێ "مام حاجی صابر صادق كه یه‌كێكه له‌پیاوه به‌ته‌مه‌ن و وورد بین و زیره‌كه‌كانی باغه‌جنێر ووتی ساڵی (1946)خه‌لیله فه‌ندی ناوێك كه ڕوو پێوی ناوچه‌كه‌ی كردووه، ئه‌و كات وتی ئه‌م كاوله ناوی (چاڵگه) بووه و سنوری سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه، به‌شكراوه به‌سه‌ر گونده‌كانی كونه گورگ، تاڵه‌بانی گه‌وره، ته‌ق ته‌ق، به‌شێكی زۆریشی به‌ر گوندی باغه‌جنێر كه‌وتووه) هه‌روه‌ها مامۆستا ڕه‌زا وتی "ئه‌م گونده به‌هۆی شاڵاوه دڕنده‌كانی عوسمانی دوچاری تاڵان و برسیه‌تی بووه چۆڵكراوه، كوێخای گونده‌كه‌یان به‌ناوی (كوێخا خدر) چه‌ند ساڵێك لهباغهجنێر دانیشتووه.
ب-كاوڵان: ئه‌مه‌ش كه‌وتۆته سه‌رووی خۆرهه‌ڵاتی گونده‌كه، سه‌ره‌تا گوندی باغه‌جنێر له‌وێ بووه، بنه‌ماڵه‌ی كوێخا وه‌سمان له‌و شوێنه گیرساونه‌ته‌وه ئینجا چوینه شوێنی ئه‌مڕۆی گوندی باغه‌جنێر.
ج-كهڕهدێ: له‌خۆرهه‌ڵاتی باغهجنێردایه، كونهدێ، یا كۆرهدێ بووه.
د-كاوله ڕه‌ز: نزیك قه‌ڵای جه‌ژنه له‌خۆرهه‌ڵاتی باغهجنێردایه.
دانیشتوانی گونده‌كه و كاره خزمه‌تگوزاریه‌كان
له‌سه‌ر ژمێری دانیشتوانی عێراقدا ساڵی 1957، ژماره‌ی دانیشتوانی باغه‌جنێر (372)كه‌س بووه، له‌ئه‌نجامی شۆڕشی كوردستان و په‌لاماردانی ناوه‌ند له‌عێراقدا، ئاماره‌كانی (1965 - 1977 - 1987 ) دروست نییه‌و جێگه‌ی باوه‌ڕ نین، به‌ڵام لهئامارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و ڕێكخراوی یوسێف له 2/مایسی 2001 ئه‌م گونده (670)كه‌سی تێدا نیشته‌جێ بووه.
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاوكردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری قەزای تەق تەق، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات!
،