زیاتر بزانه‌ ده‌رباره‌ی گوندی ئۆمه‌رگومبه‌ت



( گوندی ئۆمه‌رگومبه‌ت - بنه‌ماڵه‌ی ده‌ربه‌ندی)

*/ ناوى ئۆمه‌رگومبه‌ت:
ناوى ئۆمه‌رگومبه‌ت له‌ چاكێكه‌وه‌ (شه‌خسێكه‌وه‌)هاتووه‌، واتا پياو چاكێك به‌ناوى عمر گۆڕەكه‌ى گومەتێکيان بۆ دروست كردووه‌ هه‌ردوو وشه‌ى عمر+گومبه‌ت لێكدراوه‌ بۆته‌ ئۆمه‌رگومبه‌ت چاکێكى به‌ناوبانگى ناوچەكه‌يه‌ و خه‌ڵك له‌دووره‌وه‌ دێنه‌سه‌ر گؤركه‌ی و نزا و پاڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌تايبه‌تى بۆ چاك بوون و شفادانى نةخۆش و كورِ و كچان بۆ حاسڵ بوونى مرازيان و ژنان بۆ بوون به‌خاوه‌ن منداڵ ...هتد

*/ شوێنگه‌ی جوگرافيای ئۆمه‌رگومبه‌ت:
ئۆمه‌رگومبه‌ت ده‌كه‌وێته‌ باشوورى قه‌زاى كۆيه‌ و ڕۆژئاواى ناحيه‌ى ته‌ق ته‌ق، واتا هاوسنووره‌ لەگەڵ گونده‌كانى، له‌رۆژهه‌ڵات سنوورداره‌ له‌گەڵ گونده‌كانى گەرمك و كانى له‌له‌، له‌رۆژئاوا سنوورداره‌ لەگەڵ گونده‌كانى ميركه‌ و سماقه‌، له‌باكوور سنورداره‌ لەگەڵ گونده‌كانى ئيلنجاغ و مه‌رزان، له‌ باشووريش له‌گەڵ ناحيه‌ى سێگردكان سنوورداره‌، گەوره‌ترين ڕووبه‌رى له‌نێوان گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى هه‌يه‌ نزيكه‌ى (50)كيلۆمه‌تر چوارگۆشەیه‌.

*/ ڕيشه‌ى دانيشتوانى ئۆمه‌رگومبه‌ت:
دانيشتوانى ئۆمه‌رگومبه‌ت دەگەڕێتەوە بۆ كه‌سێك به‌ناوى (جمعه‌ ده‌ربه‌ندى) كه‌ له‌ ڕۆژهەڵاتی كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ناوچه‌ى ده‌ربه‌ندى شاهۆ له‌پارێزگای كرماشان له‌ سنوورى ئۆمه‌رگومبه‌ت نيشته‌جێی ده‌بێت و دواتر ڕێژه‌كه‌یان زياد ده‌كات خه‌لكه‌كه‌ی ئێستاى ئۆمه‌رگومبه‌ت به‌نزيكه‌ى ( 9 - 10)پشت ئينجا ئه‌گه‌نه‌وه‌ به‌و پیاوه‌.

*/ زمانى ئۆمه‌رگومبه‌ت:
ئۆمه‌رگومبه‌ت خاوه‌ن زمانێكى تايبه‌ت به‌خۆيانن جياواز له‌زمانى تری ناوچه‌كه‌ كه‌ زمانى (لوڕى) پێدەڵێن هاوشێوه‌ى زمانى كوردانى كرماشان له‌ئێران و خانه‌قين به‌كه‌مێك وشه‌ى جياواز، كه‌سێك به‌ناوى (ملا عمر) له‌نه‌وه‌ى ئۆمه‌رگومبه‌ت ده‌چێته‌ باشوورى گونده‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌خێوكردنى مه‌ڕوماڵات به‌ره‌به‌ره‌ ئه‌وانيش زياد ده‌كه‌ن و ناگەڕێنەوە ئۆمه‌رگومبه‌ت دواجار ئه‌بێته‌ گوند و ناوى ده‌نێن سێگردكان كه‌ له‌ 2005 بوو به‌ ناحيه‌، واتا ئه‌وه‌ى به‌م زمانه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن ئێستا دووگونده‌ ئۆمه‌رگومبه‌ت و ناحيه‌ى سێگردكان،

چه‌ند وشه‌يه‌ك له‌و زمانه‌ جياوازه‌،
/ كه‌وو __ واتا __ شين/
/ ڕاكوره‌ __ واتا __ بۆ كوێ/
/چوێست __ واتا __ چییە /
چەند ڕسته‌يه‌ك له‌و زمانه‌ جیاوازه‌،
/هاتيوم بچين هه‌ندێك عيش بكەین __ واتا__ هاتوم بڕۆین هه‌ندێك كار بكەين/
ده‌ول دوێتيكا به‌ته‌ماين گۆرانيك بويشين __واتا__ لەگەڵ کچێکا به‌ته‌ماين گۆرانیەک بڵێین/

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاوكردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری قەزای تەق تەق، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات!

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار