ئەنجامی وەرگرتنى خوێندکارانی 12ی ئامادەیی لەڕێگەى زانكۆلاینەوە راگەیێندرا و ناوی حەوت هەزار و 73 خوێندکاری لە زانکۆ و پەیمانگاکان گەڕاوەتەوە.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەڕێگەى زانكۆلاینەوە راگەیاند و گوتی "خوێندكاران دەتوانن لە کاژێر 8:00ی شەوی سێشەممە 24-10-2017 لەڕێگەی وێبسایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆڕمەکەیان پێپڕكردبووەو، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.
عەباس ئەکرەم راشیگەیاند، ئەمساڵ دەرچووانى خولى يەکەم و دووەمى قۆناخى 12ی ئامادەیی لەڕێگەی زانكۆلاینەوە فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كرد، بۆ ئەوەش حەوت هەزار و 73 خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان وەرگیران.
پێشتر 18 هەزار و 473 خوێندکارى دیکە بەڕێگەى سیستمى راستەوخۆى زانکۆیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران و ناوەکانیان بڵاوکرایەوە.
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، پێنج رۆژ دیاریکراوە بۆ تانەگرتن و سکاڵا، لەهەمان کاتدا داواش لە خوێندکاران دەکەن پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن کە وەرگیراون بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.
عەباس ئەکرەم ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ماوەى یەک هەفتە دەرچووانى قۆناغى 12ی ئامادەیى دەتوانن داواکارى لە تۆمارى کۆلێژ و پەیمانگەکان بۆ خوێندن بەشێوەى پارالێل پێشکەش بکەن.
هەریەک لە کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى، ئەندازیارى،بەشى یاسا، بەشەکانى زیندەوەرزانى و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانى زانست، بەشى زمانى ئینگلیزى لە کۆلێژ و سکوڵەکانى زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات لەڕێگەى (زانکۆلاین) خوێندکاران داواکارييان پێشکەش کردوه بۆ وەرگرتن.