بەشێک لە مامۆستایانی ته‌ق ته‌ق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند


بەشێک لە مامۆستایانی ته‌ق ته‌ق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند

مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق دەڵێن، بەهۆی خەمساردی حکومەتی هەرێم لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە کەرتی پەروەردەدا، ناتوانن بەردەوام بن لەوتنەوەی وانە و دەوامکردن.

هاوکات ئاماژەشیان بەوە کردووە، ناتوانن بە چارەکە موچە دەوام بکەن کە چەند مانگێک جارێک پێیان دەدرێت، هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە 31/10/2017 بایکۆتیان لە هۆڵەکانی خوێندن ڕاگەیاند.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی دوو ساڵە حکومەتی هەرێم پەیڕەوی سیستمی پاشەکەوت دەکات لە پێدانی موچە بە فەرمانبەران و مامۆستایان، ساڵی ڕابردووش مامۆستایان وەک کاردانەوە ماوەی چه‌ند مانگێك بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و چەندین جار خۆپیشاندانیان بۆ لابردنی ئەو سیستمە ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە

پ.پ

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار