مەبەستمە چیرۆکى کەسێکتان پێ ئاشنا بکەم لە کۆیە کە ماوەى 9 ساڵە کارى خۆبەخشى ئەنجام دەدات، و رۆژانە خۆی و کامێرا بچوکەکەى خۆبەخشانە سەرقاڵن بە وێنەگرتنى ژیانى رۆژانەى قەزاکە کە بە شێوەیەکى سروشتى ڕوو دەدەن بەبێ جیاوازى کردن لە نێوان ئاین و نەتەوە وداب و نەریتە جیاوازەکان کە لەم ناوچەیە نیشتەجێن، پاش گەران و پرسیار کردنم لە ناو شارچاوم پێى کەوت، لەگەڵ بینینى من کامێراکەى دەرهێناو لەچەند چرکەیکدا وێنەی گرتم، پێى گوتم هەرکەسێک سەردانى شارەکەمان بکات من وێنەى دەگرم لە ئەرشیفى من دەمێنێتەوە.
پاش گفتوگۆیەکى کورت بڕیارمان دا برۆین بۆ چایخانایەک بۆ ئەوەى گفتوگۆ کەمان فراوان بکەین سەبارەت بە کارەکەى، بەدەم خواردنەوەى چایەکى گەرم باسی خۆی بۆ یەڵڵا دەگێرتەوە و دەڵێت: “من ناوم ( قادر خدر قادر )ە لە ساڵى 1962 لە گەڕەکى بایزئاغاى شارى کۆیە لە دایک بووم، ناسراوم بە ( قادر بەشدار ) بەشدار نازناوى ئەدەبیمە وخاوەنى دوو کتێبى شیعریم”
ئەو بەدەم چا خواردنەکەیەوە بەردەوامە لە گێڕانەوە و دەڵێت: “پاش 21 ساڵ کار کردنم لە بوارى ڕاگەیاندن بڕیارم دا کە خانەنشین بم بۆ ئەوەى شوێنى گەنجانى تازە پێگەیشتوو بکەمەوە لەم بوارە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆڵم نەداو بڕیارم دا بییر لە پڕۆژەیەک بکەمەوە کە خزمەتى شارەکەم بکات، بە شێوەیەک ببێتە پردێکى پێکەوە بەستراو لە نێوان کۆیە و کۆییەکانى هەموو شارەکانى کوردستان و تەنانەت هەندەرانیش، لەسەرەتا دا دەستم کرد بە وێنەگرتنى ژیانى رۆژانە لە ناو شارى کۆیە وئەوانەى گوزەریان دەکرد بەشێوەیەکى خۆڕسک بەبێ هیچ دەستکارى کردنێکى دەرکى و،وە پاراستنیان وەکو ئەرشیفێک لەلاى خۆم، هەرچەندە سەرتاى ئەم کارەم زۆر نامۆ بوو لەلاى دانیشتوانى کۆیە ئەوان پێیان وابوو من کارێکى هەڵە دەکەم بەرامبەر بەشارکەم، زۆرجار وشەى تانەو تەشەریان بەرامبەرم بەکاردەهێنا، بەڵام من کۆڵم نەدا و لەسەر کارەکەى خۆم بەردەوام بووم تا ئەو کاتەى ئەکاونتێکم لە فیس بووک بە ناوى خۆم دانا و هەر ئەو شەوە 10 هەزار وێنەم بڵاوکردەوە کە پێشتر کارم لەسەر کردبوو وەکو ئەرشیف هەڵم گرتبوون، ئەو شەوە خەڵکى کۆیە لە کارەکانى من گەیشتن دواتر وردە وردە پەرەم پێدا وەکو نیمچە تەلەفزیۆنێک”
( قادر بەشدار ) نزیکەى 9 ساڵە ئەم کارە لەسەر ئەرکى خۆى ئەنجام دەدات و خاوەنى 56 ملیۆن فۆتۆیە، و وەکو ئەرشیف لاى خۆى هەڵى گرتوون بەهۆى زۆرى ڕێژەکەى دەکرێت ناوى بچێتە کتێبى گینسەوە لە ژمارە بێ هاوتاکان، سەبارەت بەو گۆشە و بابەتانەى کە رۆژانە وێنەیان دەگرێت قادر دەڵێت: “رۆژانە لە رێگەى تەلەفۆنەوە ئاگادار دەکرێمەوە بۆ هەر رشووداوێک یان بابەتێک، منیش وێنەى هەموو ئاگاداری و مەراسیمە ماتەمینییەکان و نەخۆشى و بەسەر کردنەوەکان و ژیانى سروشتى رۆژانەى ناو شار بە هەموو کارە جیاوازەکان دەچرکێنم، وە ژمارەى ئەو وێنانەى کە رۆژانە بڵاویان دەکەمەوە ،پەیوەستە بە رووداوەکانى ئەو رۆژە، تا ئیستاش خاوەنى 56 ملیۆن فۆتۆم”
سەبارەت بەو ئاگادارییانەى کە رۆژانە بڵاودەکرێنەوە لە دام و دەزگاکانى شارى کۆیە ( بەشدار ) دەڵێت: “لەم ڕووەشەوە هەوڵم داوە سودێکم هەبێت کاتێک ئاگادارییەک یاخود بڵاوکراویەکى گرنگ هەبێت کە پەیوەست بێت بە ناو شارى کۆیە لە ئەکاونتەکەى خۆم بڵاوى دەکەمەوە کە زۆر جاران بەر لە دەزگاکانى راگەیاندنى ناوخۆیى ئەم کارەم ئەنجامداوە بێگومان سودی زۆریشى هەبووە.
(قادر بەشدار) رۆژانە بە دوو کات وێنەکانى دەچرکێنى و بڵاویان دەکاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەڵێت:” من لە وێنە گرتنمدا دوو کاتى جیاوازم هەڵبژاردووە و هەوڵمداوە زۆرترین وێنە بگرم لە رۆژدا، کە ئەویش کاتى بەیانیان و کاتى ئێوارانە کاتێک خۆر هەڵدێ مرۆڤەکان بە هێزو بازووییەکى زۆرەوە سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیانەوە دواتر وەک ناوبڕێک لە خۆر ئاوا بووندا ئەوە نیشان دەدەم کە زیاتر خەڵکەکە بۆ گەڕان و پیاسە بە ناو شاردا گوزرەر دەکەن مەبەستمە ئەوە نیشان بدەم کە لە شارەکەم چى ڕوو دەدات لە خۆرهەڵاتەوە تاوەکو خۆر ئاوابوون”
(قادر بەشدار) رۆژانە بە دوو کات وێنەکانى دەچرکێنى و بڵاویان دەکاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەڵێت:” من لە وێنە گرتنمدا دوو کاتى جیاوازم هەڵبژاردووە و هەوڵمداوە زۆرترین وێنە بگرم لە رۆژدا، کە ئەویش کاتى بەیانیان و کاتى ئێوارانە کاتێک خۆر هەڵدێ مرۆڤەکان بە هێزو بازووییەکى زۆرەوە سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیانەوە دواتر وەک ناوبڕێک لە خۆر ئاوا بووندا ئەوە نیشان دەدەم کە زیاتر خەڵکەکە بۆ گەڕان و پیاسە بە ناو شاردا گوزرەر دەکەن مەبەستمە ئەوە نیشان بدەم کە لە شارەکەم چى ڕوو دەدات لە خۆرهەڵاتەوە تاوەکو خۆر ئاوابوون”
لە ڕووى ئاین و پێکەوە ژیانەوە ( قادر بەشدار ) بۆ یەڵڵا دەلێت: “کاتێک بریار دەدەم وێنە بگرم لەوە ناپرسم کە ئایا ئەوە چ ئاینێکە یاخود چ نەتەوەیەکە وە دەوڵمەندە یان هەژار، ئەوەى لە ڕۆژدا دەگوزەرێ وێنەى دەگرم بۆیە زۆرجار لە بۆنەى ئاینى مەسیحییەکانش ئامادەبووم و تا ئێستاش چەندین وێنەى مەراسیمى ئاینى مەسیحى لاى من ماون بە هیچ شێوەیەک جیاوازى ناکەم ئەمەوێت ئەوە نیشان بدەم کە کۆیە شارى پێکەوە ژیانە هەموو ئاین و نەتەوەکان بە ئاشتى و بەبێ جیاوزى ژیانى تێدا بەسەر دەبەن”.
شاوێن نەوزاد – یەڵڵا