لە پاش ڕووداوەکانى 16 ى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵى کەرکوک رێگاکانى هاتوچۆ لە نێوان هەولێر -کەرکوک بەرەو سستى چوون، ئەمەش بەهۆى ئەو بار گرژییەى کە لەنێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستاندا هاتە کایەوە، بۆیە هاوڵاتیان بۆ بەردەوام بوونیان لە سەفەرەکانیان ناچار دەبن پەنا ببەن بۆ ئەو ڕێگایانەى کە سنورەکانیان بەیەکتر دەگەینن بەبێ گوێدان بە دوورى و نزیکى رێگاکان تەنها ئامانجەکانیان دەهێننە دى.
لە ئێستاشدا رێگاى (تهق تهق - کۆیە - هەولێر) ڕۆژانە بوەتە رێگاى هاتوچۆى نێوان شارەکانى هەولێر وکەرکوک و سلێمانى بەهەموو ناحیە و قەزاکانیشەوە تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە بەرەو بەغداش ڕێ دەکەن.
سەبارەت بە رێنمایى و سەلامەتیى هاتوچۆى هاوڵاتیان و شۆفێران بەرێوەبەرى هاتوچۆى کۆیە دەڵێت: لەو رۆژەوە ئێمە تیمى مەفرەزەکانمان زیاد کردووە و تابلۆى ئاگادارییەکانمان بۆ شۆفێران زیاتر کردووە و بەبەردەوام تاسەى دەستکرد دروست دەکەین، وەکو بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیەش داوا لە شۆفێران دەکەین لەم سنورانە خێرایى لێخورینیان کەم بکەنەوە بۆ ئەو رێژەیەى کە بۆیان دیارى کراوە وە هیوادارین پابەندبن بە ریَِنماییەکانى هاتوچۆ بۆ ئەوەى گەشتێکى سەلامەت بەسەر ببەن”.
شاوێن نەوزاد – یەڵڵا