ژووری پارێزه‌رانی ته‌ق ته‌ق سه‌باره‌ت به‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكیان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی ئیداری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق كرد
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی داواكاریه‌كانی پارێزه‌رانی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق
" بەرێز بەڕێوەبەری یەکەی ئیداری ناحیەی تەق تەق
بەداخەوە بە هۆی بەلارێدابردنی ئەو خۆپیشاندانە مەدەنییەی لە چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدرا بۆ داواکاردنی مافەسەرەتایەکان کەلەلایەن چین و تویژەکانی تەق تەق ەوە بەلام بەداخەوە دواتر ئاراستەی ئەم خۆپیشاندانە مەدەنیە گۆڕاو ئەمەش خواستی هیچ کەسێکی رۆشنبیر‌و ئازادی خوازی ئەو شارەی لەسەر نەبووە کە بووە هۆی سوتاندن و وێرانکردنی زۆربەی فەرمانگە حوکومی و بەرەگا حزبیەکانی شارەکە ، ئەمەش وایکرد بارودۆخیکی ئیداری و ئەمنی زۆر توند بچەسپێت بەسەر ناحیەکە دا بەوهۆیەوە خەلکانێکی زۆر و بێ‌تاوان بەشیوەیەکی رەشبگیری گیراون بۆیە جەنابتان وەک بەریوەبەری ناحیەی تەق تەق وەک چۆن بەرپرسیارن لە رووی یاسایی و ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزاریەوە ئیمە وەك تەواوی پارێزەرانی ژووری پارێزەرانی تەق تەق و كۆمەڵێک لە یاساناسان و ماف پەروەرانی ئەم شارە لەسۆنگەی هەست کردنمان بۆ خەم خۆری و خۆشەویستیمان بۆ ئەم شارەداوا لە جەنابتان دەکەین بە زوترین کات ئەم خالانەی لای خوارەوه جێبەجێ بکەن .
۱. کۆتاییهینان بەم بارودۆخە ئەمنیە توندەی سەپێندراوە بەسەر شارەکە.
٢.ئازادکردنی تەواوی ئەو هاولاتیانەی بە بێ فەرمانی دادوەر گیراون .
٣. ئازاد کردنی ئەو کەسانەی کەوا بەژدار نەبوون لە سوتان و تێکدانی فەرمانگە حکومیەکانی تەق تەق .
٤. گرتنە بەری ریوشوێنی یاسایی دژی ئەوانەی کەمتەرخەم بوون لەم روداوانە .
وێنه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ژووری پارێزه‌رانی ته‌ق ته‌ق
ژووری پارێزەرانی تەق تەق .
یاسا ناسان و ماف پەروەرانی تەق تەق
٢٥ ـ دیسمبر ـ۲٠۱۷
یاسا ناسان و ماف پەروەرانی تەق تەق
٢٥ ـ دیسمبر ـ۲٠۱۷