تیپی كۆنفۆی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كی ئه‌وروپی له‌ توركیا ده‌كات


بڕیاره‌ تیپی كۆنفۆی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌خولی ئه‌وروپای كراوه‌ به‌ره‌و وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌بكه‌وێت و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌شه‌ سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنانن، 

تیپی كۆنفۆی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق له‌ساڵی 2005 له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین كراوه‌، ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر پشتگیریمان بكرێت ده‌توانین ئه‌نجامی باش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان به‌ده‌ست بهێنین، 

له‌ خوله‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ولاتی جیهان به‌شداریان كردووه‌ و تیپی كۆنفۆی ته‌ق ته‌ق به‌كێشی 56 كیلۆی و 65كیلۆی و 75كیلۆی و 80كیلۆی به‌شداری ده‌كات،


بینه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته‌ بن


ڕاپۆرت/ ئاری سابیر - KNN

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار