دادگای كۆیه به‌هۆی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس ده‌ركرد كه له نێویاندا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی تێدایه.
به پێی زانیاریه‌كانی (تۆڕی میدیای گۆڕان) دوای تۆماركردنی سکاڵای یاسایی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید هێرش عومه‌ر كه‌به‌گوله‌ی هێزی ئه‌منیه‌كان له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی رۆژی خۆپیشاندانه‌كان بریندار بو دواتر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆیه به‌پێی ماده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی و حیزبی له كۆیه ده‌ركرد.
هاوكات دادگای كۆیه فه‌رمانه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات ده‌ستگیر بكرێن و له نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه داوای ده‌ستگیركردنی كراوه ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی تێدایه.