لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای كۆیه، له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له قەزاکه‌دا بەمەبەستی بنەبڕكردنی تاوان و دیاردەی چەكداری و ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و بێ مۆڵەت، هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات به‌توندترین شێوه سزا ده‌درێت،
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌ڕێز بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی گشتی و سه‌روماڵی هاوڵاتیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز قایمقامی كۆیه به‌وه‌كاله‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان له‌هێزه‌ئه‌منییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا و بڕیار له‌سه‌ر بن بڕ كردنی ئه‌م دیاردانه درا:
1- ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت
2- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
3- نه‌هێشتنی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ و حه‌ربه و دام بۆكس
4- به‌دواداچوون و پشكنینی ورد بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان
5- ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌یاره‌ی بێ ژماره‌و جام تاریك و ژماره نایاسایی
6-ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆرسكیلی بێ ژماره و بێزاركه‌ر
7- بازگه‌كانی ئاسایش له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه ڕاده‌سپێردرێن
8- به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ری ڵێكۆڵینه‌وه‌ی كۆیه و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر و به‌ڕێزان فه‌رمانده‌كانی هه‌ردوو لیواكانی پێشمه‌رگه له سنوری كۆیه‌و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24كاتژمێر كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی كۆیه
وێنه‌ی هاوپێچ