ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی کۆیە هەولێر، بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە شانۆکارێک قوڕاوی کرد بەسەری خۆیدا.
شانۆکار (هونەر تاهیر) لەبارەی ئەو کارەی وتی: ویستویەتی لەو ڕێگەیەوە سەرنجی لایەنی پەیوەندیدار ڕابکێشێت، بۆ زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بۆیە قوڕپێوانی هەڵبژاردووە، چونکە لەناو کورددا قوڕپێوان ئەو پەڕی بێتاقەتی و ناڕەزایی دەربڕێنە.
ئەو گەنجە بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ چاککردن و بەدوو سایدکردنی ڕێگاوبانەکانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ئەو کارەی کردووە.
لە ڤیدیدۆییەکدا داوادەکات، کە خەڵکی بەجدی فشاردروستبکەن و تەنیا لەڕێی هاشتاگ و فەیسبووکەوە بەشداری نەکەن.
بەرێوەبەری هاتوچۆی کۆیەش، دەستخۆشی لێدەکات و پشتیوانی بۆ دەردەبرێت، بۆ ئەوەی کە ئەوە ببێتە فشارێک بۆ سەر حکومەت بۆ باشکردنی ڕێگاوبانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و دووسایدکردنی ڕێگاکە.
بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆی هەرێم، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٩ هەزار ئۆتۆمبێلی هەبووە جگە لە ژمارەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان، کە زۆرترینیشیان دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە کە ٧٠٥ هەزار ئۆتۆمبێلی تێدایە.
ڕووداوەکانی هاتووچۆ، کە لە هەرێمی کوردستان بە دووەمین هۆکاری مردن دادەنرێن، بەپێی ئامارەکان تادێت ساڵ بەساڵ لە زیادبووندان، بەجۆرێک لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
Source - NRT