یه‌كێك له‌خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كان، به ماڵپه‌ری ته‌ق ته‌ق راگه‌یاند: نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك مۆلیده بۆ مانگی حوزه‌یران (10,000)دیناره و بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش (40)دیناره
خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلیه‌كه وتیشی: به‌پێی ئامێری تۆماركردنی كاتژمێره‌كان بێت كه بۆ سه‌رجه‌م مۆلیده‌كانی ته‌ق ته‌ق دانراوه مۆلیده‌كان له‌مانگی حوزه‌یراندا (250)كاتژمێر كاریان كردووه،
سه‌باره‌ت به كاركردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی ته‌مموز، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نه‌بوو كارده‌كه‌ن و 24كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت به هاوڵاتیان، و‌ه‌هه‌روه‌ها نابێت پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی (15)خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر دابینكردنی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كانه‌وه بچێت