‏إظهار الرسائل ذات التسميات ڤیدیۆ. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات ڤیدیۆ. إظهار كافة الرسائل

شانۆکارێک لە سەر ڕێگای کۆیە هەولێر قوڕاوی کرد بەسەری خۆیدا


ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی کۆیە هەولێر، بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە شانۆکارێک قوڕاوی کرد بەسەری خۆیدا.

شانۆکار (هونەر تاهیر) لەبارەی ئەو کارەی وتی: ویستویەتی لەو ڕێگەیەوە سەرنجی لایەنی پەیوەندیدار ڕابکێشێت، بۆ زۆری ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بۆیە قوڕپێوانی هەڵبژاردووە، چونکە لەناو کورددا قوڕپێوان ئەو پەڕی بێتاقەتی و ناڕەزایی دەربڕێنە.

ئەو گەنجە بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ چاککردن و بەدوو سایدکردنی ڕێگاوبانەکانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ ئەو کارەی کردووە.

لە ڤیدیدۆییەکدا داوادەکات، کە خەڵکی بەجدی فشاردروستبکەن و تەنیا لەڕێی هاشتاگ و فەیسبووکەوە بەشداری نەکەن.

بەرێوەبەری هاتوچۆی کۆیەش، دەستخۆشی لێدەکات و پشتیوانی بۆ دەردەبرێت، بۆ ئەوەی کە ئەوە ببێتە فشارێک بۆ سەر حکومەت بۆ باشکردنی ڕێگاوبانەکان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و دووسایدکردنی ڕێگاکە.

بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆی هەرێم، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٩ هەزار ئۆتۆمبێلی هەبووە جگە لە ژمارەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان، کە زۆرترینیشیان دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە کە ٧٠٥ هەزار ئۆتۆمبێلی تێدایە.

ڕووداوەکانی هاتووچۆ، کە لە هەرێمی کوردستان بە دووەمین هۆکاری مردن دادەنرێن، بەپێی ئامارەکان تادێت ساڵ بەساڵ لە زیادبووندان، بەجۆرێک لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.


Source - NRT

ته‌ق ته‌ق.. هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌ی‌ شوان تراكتۆرێك دروستده‌كات


هاوڵاتیه‌كی‌ دانیشتووی‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌ناوی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ شوانی قه‌زای كۆیه‌، له‌ كه‌لوپه‌لی‌ فڕێدراو چه‌ند به‌شێكی‌ ئۆتۆمبێلی‌ دیكه‌ تراكتۆرێك دروستده‌كات، كه‌ ئێستا زۆربه‌ی‌ ئیش و كاره‌كانی‌ خۆی و كێڵانی‌ ڕه‌زو باخه‌كانی‌ پێ‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات.

ئاسۆ نه‌جیم ئه‌و گه‌نجه‌ كارامه‌یه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی‌ ئه‌و تراكتۆره‌ بووه‌و بیرۆكه‌كه‌ی‌ له‌وه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ ئه‌وان كاری‌ جوتیاری‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زێی‌ بچووك و زۆربه‌ی‌ باخه‌كانیان ڕێگه‌ی‌ تراكتۆری‌ گه‌وره‌ی‌ نابێته‌وه‌ بۆیه‌ دروستكردنی‌ ئه‌و تراكتۆره‌ بچووكه‌ كێشه‌كانیانی‌ چاره‌سه‌ر كردووه‌.




Source - PayamTV

ڤیدیۆ.. بزانە حەوزى ئاوى خواردنەوەى کۆیە چەند قوڕ و لیتەى تێدابووە


چەندین کرێکار سەرقاڵی پاككردنەوەی حەوزێكی ئاون كە تایبەتە بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێك لە دانیشتووانی كۆیە لە پڕۆژەی ئاوی كۆیە – تەق تەق، کە لەناو ئەم حەوزەدا قوڕ و لیتەیەكی زۆری نیشتوو هەیە كە كرێكارەكان خەریكی ڕاماڵینین.

بڵاوبوونەوەی دیمەنی پاککردنەوەی قوڕ و لیتەی ناو حەوزەکە لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كۆیەوە لە فەیسبووك کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە هاووڵاتییان ڕەخنەیان لە حکومەت گرتووە و بە کەمتەرخەمیان زانیوە بەوەی تائێستا کێشەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکەیانی چارەسەرنەکردووە.

بەڕێوەبەری ئاوی كۆیەش دەڵێت، ئەو ئامێرانەی تایبەتن بە پاككردنەوەی حەوزەكان، بەهۆی كۆنی پڕۆژەكەوە ماوەی چەندین ساڵە  لەكاركەوتوون، کە ئەوەش هۆكاری دروستبوونی ئەو قوڕ و لیتەیەیە.

ئەم كارمەندەی تەندروستی کە ڕۆژانە لەم تاقیگەیەوە پشكنین بۆ ئاوی خواردنەوەی قەزاکە دەکات دەڵێت، ئەو پشكنینەی ئەوان دەیكەن بەكترۆلۆجییە، بەڵام دەبوو هەر شەش مانگ جارێك پشكنینی كیمیاییش بۆ ئاوەکە بكرایە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو پشكنینە ناكرێت.

پڕۆژەی ئاوی كۆیە - تەق تەق كە دەكەوێتە سەر زێی بچووك لە ساڵی ١٩٨٤ دروستكراوە و لە ئێستاشدا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠%ی دانیشتووانی كۆیە دابیندەكات، ئەوەی دیکەشی لەڕێی پڕۆژەی بۆگد–كۆیە و بیرەكانی ناوخۆوە دابیندەكرێت.


Source - NRT

لە تەق تەق مار زیادیکردووە



لەگەڵ ئەو زیانانەى ڕووبەڕوویانبووەتەوە بەهۆى زۆرى بارانبارین لەکاتى پێگەیشتنى بەروبوومدا، زۆربوونى مار لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کێشەیەکى دیکەى ڕووبەڕووى جوتیاران کردووەتەوە.

هیمداد جوتیارێكی گوندی موخەڕەس لە ناحیەی تەقتەق دەڵێت، لەمساڵدا مار زۆربووە و ڕۆژى وا هەیە لەڕێگاى چونى لە ماڵەوە بۆ سەر کارەکەى چەند مارێک دەبینێت.

مار جۆریان زۆرە كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی ٧٠٠ جۆری مار و هەریەكەشیان ناوێكی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام ئەوانەى لە كوردستان زیاتر دەردەكەون و لای هاوڵاتیان ناسراون بریتین، لە ماری تیژڕەو و كورەوەی باب و ڕەش مار و ماری شینی گا هەنگی و زەردە مار، كە زیاتر لە ناوچە دەشتایی و كشتوكاڵییەكان و ناو گۆم و حەوزەكان بوونیان هەیە و جگە لە پێوەدانی مرۆڤ، دەچێتە ناو حەوزی بەخێوكردنی ماسییەوە و ماسییە بچوکەکان دەخۆن.

شارەزایەكی بواری ژینگە هۆکارى زۆربونى مار لەمساڵدا دەگەڕێنێتەوە بۆ کەمى ماوەى شەپۆلی سەرما لە وەرزی زستاندا کە وایکرد قۆناغی متبوونی مار و زیندەوەرەكانی تر كەم بخایەنێت و توانای گەشەیان خێراتر دەربكەوێت.

بەپێی ئامارەکانى نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق لە مانگی ڕابردوودا نزیكەی ١٥ حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك تۆماركراون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر ئاگایان لە خۆیان بێت، چونكە هیچ دەرمانێكی تایبەت بە چارەسەرى پێوەدانی مار لە نەخۆشخانەكەیاندا نەماوە.

نەخۆشخانەی تەق تەق سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیەیە، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە ماوەی دوو ساڵە لە كۆیەوە دەرمانی چارەسەرى تایبەت بە پێوەدانی ماریان پێنەدراوە، ئەو بڕەی كە پێشتریش وەریانگرتووە زۆر كەم بووە و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانی هەولێرەوە پێیاندراوە.



Source - NRT

خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد کرا

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ ئەو پڕۆگرامە زیاد کرد. میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، تایبەتمەندیی ڕیپۆرتکردنی ھەژمار (ئەکاونت)یان ھێناوەتە نێو ماسنجەری فەیسبووکیش. ئاماژە بەوە دراوە، کە لەمەوپاش ئەگەر کەسێک یاساکانی ماسنجەری فەیسبووک، یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەزاند،

دەتوانی دەست لەسەر ناوەکەیدا دابگریت، پاشان “Something’s Wrong” ھەڵبژێری، ئینجا یەکێک لە ھۆکارەکانی ڕیپۆرتکردن ھەڵبژێرە و کەسەکە ڕیپۆرت دەکرێت. بۆ بەدەستھێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، پێویستە پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە. 

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت. 

ڤیدیۆی فێركاری

‌لاهور شێخ جه‌نگی: ئەوەی دژایەتی یەكێتی دەكات سەری دای لە بەرد


‌لاهور شێخ جەنگی لەکاتی وتارەکەی لە قەرەناو


لاهور شێخ جەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هۆشداریی دا و له‌ وتارێكدا بۆ لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌ناو، وه‌ڵامی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه‌ و وتی: "بەڕیفراندۆمێكی سەقەت بەشێكی خاكی كوردستانیان لەدەست دەرهێناین"، وتیشی: "ئەوەی دژایەتی یەكێتی دەكات سەری دای لەبەرد."

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2018 لەبەردەم لایه‌نگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لەسنوری ناوچەی قەرەناو لە تەق تەق، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، وتارێكی پیشكه‌شكرد و رایگەیاند: خەڵكی سنوری قەرەناو لەمێژووی شۆڕشی نوێدا چۆكیان بەدوژمن دادابوو، ئێستاش  بەدەنگەكانیان دەتوانن كوردستانی بوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بسەلمێنن.

سەبارەت بەتۆمەتەكانی سەر یەكێتی لاهور شێخ جەنگی وتی " لە چەند رۆژی رابردوودا  بینیم كە لایەنێكی دیاریكراو لایەنێك كە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی فرۆشت، هاتوون تۆمەتی ناڕەوا و بێ ویژدانانە بۆ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بۆ حزبی شەهیدان و لایەنگرانی دەهۆننەوە، ئێوە لە كاتێكدا هاتوون باسی خیانەت دەكەن دیارە مێژووی باوباپیرانتان بیرچووەتەوە، دیارە هەرەسی ساڵی 1975 بیرچوەتەوە كە میللەتەكەتان بەجێهێشت و خۆتان رۆشتن بۆ هەندەران، دیارە كارەساتی هەكاریتان بیرچوەتەوە، كە چەندین سەركردەی گەلەكەمانتان خەڵتانی خوێن كرد كە هەندَكیان خەڵكی ئەم ناوچە بەرێزە بوون و ئێستا وئێستایش لاشەكانیان نەدۆزراوەتەوە".

جەختیشكردەوە " دیارە بیرتان چوەتەوە كە دەستان خستە ناو دەستی پاسداری ئێرانی بۆ دژایەتیكردنی خوشك و براكانمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و چەندین سەركردەی رۆژهەڵاتی كوردستانتان رادەستی ئیران كردو خەڵتانی خوێنتان كردن، دیارە بیرتان چوەتەوە كە 31ی ئاب خۆتان و هێزەكانتان سواری دەبابە بەعسی فاشیست بوون و بەسواری دەبابەی بەعسی فاشیست شكۆی پەرلەمانتان شكان و ئاڵای بەرزی كوردستانتان خستە ژێر پێتان و ئاڵای عیراقتان لەسەر پەرلەمان بەرز كردەوە .

لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشكرد" ئێوەی خەڵكی ئەم ناوچە 31ی ئابتان قەت بیرناچێتەوە كە تەعدای شەڕفیان لە كورد و كوردستان كوردستانیانی ئەم ناوچەیە كرد، ئەوە ئەوان بوون لە سەرەتای شۆرشی رۆژئاوا خەندەقی دوژمناكارییان لێدا و دەستیان خستە ناو دەستی دوژمن بۆ لە بار بردنی شۆرشی رۆژئاوا".

ئاشكرایشكرد " وادیارە كاكی راوێژكار زاكیرەی زۆر زەعیفە و ئەم شتانەی بیرچووەتەوە، بەڵام هەر ئەو رۆژەی كە جەنابت تۆمەت بۆ یەكێتیی و حزبی شەهیدان دەبەخشییەوە، هەر ئەو رۆژە هێزەكانی جەنابت پێشڕەویی توركیان دەكرد و كون بەكونی شاخەكانی برادۆست وئەو ناوچانەیان دەكرد، بەدوای گەریلاكانی پەكەكە دەگەران بۆ ئەوەی سەریان لە لاشەیان بكەنەوە و تەسلیمی دوژمنەكانی كوردی بكەن و بە پارە بیفرۆشتن".

رونیشكردەوە" دیارە جەنابتان و حزبەكەتان ئێستا هاتوون بایكۆتی هەڵبژاردنی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانتان كردووە، بەحسابی خۆتان كەركوك داگیركراوە، بەڵام هەر دوێنێ بوو فەرشی سورتان راخستن بۆ ئەو كەسەی بەناو داگیركەرە، من لێرە وە دەڵێم ئێمە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانین مام جەلال وا فێری كردوین  هەر كەسێك دۆستایەتیمان بكات دۆستایەتی دەكەین و هەر كەسێك دژمان بوەستێتەوە سەری دەدەین لە تاشە بەردەكانی كوردستان.




رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26ی نیسانی 2018، مه‌سرور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌شداری له‌ كه‌مپینێكی قوتابییان و لاوان بۆ پشتیوانیكردنی لیستی پارتیی له‌ شاری هه‌ولێر كرد و رایگه‌یاند، "بە دەنگەکانتان وەڵامی خیانەتکارانی فرۆشتنی کەرکوک بدەنەوە."

مه‌سرور بارزانی وتی: "چه‌ند كه‌سێكی خۆفرۆش و خاكفرۆش ده‌یانه‌وێت كێشه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ دروست بكه‌ن". 

راشیگه‌یاند: "ئێستا ده‌بێت بتوانین به‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ئێوه‌، نوێنه‌رێكی وا بنێرینه‌ به‌غدا، بتوانێت پارێزگاری له‌ مافه‌كانمان بكه‌ین، دڵنیابن ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆمیان كردووه‌، له‌ به‌غداش پشتگیری و به‌رگری له‌ مافی ئێوه‌ ناكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی مێژووی خۆی نه‌زانێـت ناتوانێت بڕیارێكی دروستیش بۆ ئایینده‌ی خۆی بدات".

وتیشی: "ئه‌وانه‌ی ناتوانن رووبه‌ڕووی پارتی ببننه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك بكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر پارتیدا بكه‌ن و ئه‌و كیانه‌ی درووستبووه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین و واتان بۆ ده‌كه‌ین، له‌ چوارچێوه‌ی كیانێكه‌ كه‌ پارتی درووستی كردووه‌ و ره‌نجی داوه‌ و خه‌باتی كردووه‌ به‌ خوینی شه‌هیدان".