‏إظهار الرسائل ذات التسميات وێنە. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات وێنە. إظهار كافة الرسائل

وێنە.. شانۆکارێکی تری کۆیە دژ بە خراپی ڕێگا و بانەکان ناڕەزایی دەردەبرێت


شانۆکارێکی تری کۆیە لەسەر خراپی ڕێگای نێوان هەولێر – کۆیە وەکو کەسێکی مردوو بە جل و بەرگی سپیەوە لە شێوەی کفن، ناڕەزایی دەردەبرێت.

شانۆکار، ئومێد ڕەزا دانیشتووی کۆیە  ڕاگەیاند" لەسەر ڕێگای کۆیە ـ هەولێر بەم شێوازە دەنگی خۆم دەگەیەنم بەرامبەر بە ڕێگای مەرگ، چونکە ئەو ڕێگایە بەهۆی زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆوە بووە بە ڕێگای مردنی ئازیزانمان".

نمایشی ئەو شانۆکارەی کۆیە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەهەمان شێوە شانۆکارێکی تری شاری کۆیە بە قوڕ بەسەرخۆداکردن ناڕەزایەتیەکانی خۆی سەبارەت بە زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەو ڕێگایە خستەڕوو .

بەوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیەشلە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر،  کە نزیکەی هەشت مانگ دەبێت، زیاتر لە ١٥٦ ڕووداوی هاتوچۆ ڕویانداوە کە بەهۆیەوە ١١ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ هاوڵاتی تریش برینداربوون.




source - NRT

به‌ وێنه‌.. زینده‌وه‌رێك ته‌نگ به‌ هاووڵاتییانی كه‌ركووك هه‌ڵده‌چنێت


ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی نیشته‌جێی پارێزگای كه‌ركووك، 
باس له‌ په‌یدابوونی زینده‌وه‌ر (حه‌شه‌راتێك) ده‌كه‌ن، كه‌ به‌سه‌ر پێستی
 هه‌ر كه‌سێكدابڕوات، دووچاری سووتانه‌وه‌ و خورشتی ده‌كات.
وێبسایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌ دانیشتووانی 
باشووری پارێزگای كه‌ركووك، به‌ناوی (قه‌یس ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاندووه‌،
 په‌یدابوونیئه‌و زینده‌وه‌ره‌ نامۆیه‌ و پێشتر نه‌بینراوه‌،

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نها به‌ رۆیشتن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ،
 پێسته‌كه‌ی تووشی هه‌ستیاری، خورشت و سووتانه‌وه‌ ده‌كات.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ ده‌ڵێت: "خه‌ڵكه‌كه‌ ترسیان لێنیشتووه‌ له‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ 
ببێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی دیاریكراو،
 تا ئێستاش ناشزانین چییه‌، چونكه‌ پێشتر نه‌بووه‌ و نه‌بینراوه‌".
داواش ده‌كه‌ن فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیدار و ته‌ندرووستییه‌كانی كه‌ركووك
 رێكاری پێویست بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ بگرنه‌به‌ر و 
چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ بكه‌ن.
به‌ گوێره‌ی گوته‌ی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هاووڵاتییه‌كان، 
ده‌ركه‌وتنی زینده‌وه‌ره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ ناكاو بووه‌.













بە وێنە... ئێران بەنداوی دوكان بەتاڵ دەكات


بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە، بەنداوی دوكان كە بە یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبا و سامانی ماسی و كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان ھەژمار دەكرێت، بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی ئاوی بەنداوەكە دابەزیووە و خەڵكیش بە نیگەرانییەوە لەو ھەنگاوەی ئێران دەڕوانن. 

وێنه‌كان








Source - Kurdistan24

ئه‌م وێنه‌یه‌ی ته‌ق ته‌ق بووه‌ جێی باسی خه‌ڵكی له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

وێنه‌ی هه‌وره‌بروسكه‌كه‌

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو (21/5/2018) فۆتۆگرافه‌ر (بۆتان حتام) له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، بووه‌ جێی سه‌رنجی زۆرێك له‌خه‌ڵكی و له‌زۆرێك له‌په‌ڕه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ئاسمانی ته‌ق ته‌قدا له‌شێوه‌ی ناوی (محمد)دا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ جێی باسی خه‌ڵكی له‌تۆره‌كۆمه‌لاتیه‌كاندا 


بروسك – Lightning بریتییه‌ له‌ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كی له‌ناكاوو زۆر به‌هێز له‌ئاسماندا، له‌ده‌ره‌نجامی به‌رییه‌كه‌وتنی نێوان دوو بارسته‌ هه‌ور ده‌بێ، كه‌ یه‌كیان هه‌ڵگری بارگه‌ی موجه‌به‌و ئه‌وی دیكه‌شیان سالب‌ و له‌كاتی لێكدانیاندا، بروسكاییه‌كی به‌هێزی ڕووناكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و خێرا ون ده‌بێت.

پ.پ

له‌ ته‌ق ته‌ق خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو


بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنراوه‌، له‌ بێ موچه‌یی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌مڕۆ 18/12/2017 له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی سه‌ری هه‌ڵدا،


  له‌ شارۆچكه‌ی ته‌ق ته‌قیش خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ئاسایی و مووچه‌خۆران، كه‌ داوای دابەشکردنی مووچە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا ده‌كه‌ن هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان ڕابگیرێت یاخود ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ خزمه‌تگوزاری شاره‌كه‌ خه‌رج بكرێت.

خۆپیشانده‌ران هاتوچۆی ڕێگای پردی ته‌ق ته‌قیان داخست كه‌ له‌ئێستادا ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان ( هه‌ولێر - كه‌ركوك)ه‌،

(نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ره‌كانی ته‌ق ته‌ق)  داوایان له‌ ئیداره‌ی شاری ته‌ق ته‌ق و به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت،

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌: 


وێنه‌:

چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌مڕۆی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌ق ته‌ق






                                         ڤیدیۆی خۆپیشاندانی ئه‌مرۆی ته‌ق ته‌ق