شەهید كامه‌ران زاهیر
كامه‌ران هێنده‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دڵی به‌خوێندنه‌كه‌یشی خۆش بوو، دوای پێنج ساڵ دابڕان گه‌ڕایه‌وه قوتابخانه به‌خه‌ونی ئه‌وه‌ی ته‌واوی بكات، به‌ڵام فیشه‌كی قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش دڵی پێكا‌و بڕوانامه‌ی شه‌هیدبوونی وه‌رگرت.
ئێواره‌ی شه‌ممه 13ی ئه‌م مانگه، كامه‌ران زاهیر (26 ساڵ) له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا له‌ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان برینداربوو به‌فیشه‌كی قه‌ناس‌و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه شه‌هیدبوو، كاتێك تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانیان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید له‌ناحیه‌ی ره‌شاد له‌باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك.
شه‌هید كامه‌ران دوای پێنج ساڵ دابڕان، ساڵی رابردوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌ر خوێندن‌و له‌قۆناغی 11 بنه‌ڕه‌تی بووه له‌قوتابخانه‌ی بروسكی ئێواران له‌شارۆچكەی ته‌ق ته‌ق له‌قه‌زای كۆیه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2010دا به‌خواستی خۆی له‌قۆناغی 10ی بنه‌ڕه‌تی وازی هێناوه.
مه‌ریوان زاهیر (36 ساڵ)، شه‌وی پێش شه‌هیدبوونی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كامه‌رانی برای كردووه به‌ئینته‌رنێت له‌ڕێی مۆبایله‌وه "باسی زۆر شتمان كرد، ئه‌و زۆر خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی خوێندنه‌كه ته‌واوبكات، دوای دابڕانی بۆ چه‌ند ساڵێك دواتر به‌ئاواته‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ خوێندنه‌كه‌یی‌و زۆریش دڵی به‌پێشمه‌رگایه‌تیه‌كه‌ی خۆش بوو".
ئه‌وه دواشه‌وی بوو خه‌ونه‌كانی بۆ كه‌سێك باسبكات، "كامه‌ران كۆتایی هه‌فته‌ی رابردو گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌كانی جه‌نگ، به‌ڵام ئێواره‌ی شه‌ممه گوله‌ی قه‌ناسی چه‌كدارێكی داعش سه‌رسنگی براكه‌می بڕی، گوله‌كه دڵی پێكابوو، خه‌ونه‌كه‌ی كامه‌رانیشی له‌گۆڕنا كه خوێندن ته‌واوبكات‌و بڕوانامه وه‌ربگرێت"، مه‌ریوان واده‌ڵێت.

شه‌هید كامه‌ران
شه‌هید كامه‌ران له‌ساڵی 2012ه‌وه وه‌كو خۆبه‌خش له‌ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌ركی وه‌رگرتووه، دوای هاتنی داعش له‌دووساڵی رابردوودا به‌فه‌رمی وه‌كو پێشمه‌رگه جێگیربووه، له‌فه‌وجی سێی لیوای 114ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه له‌باشوری كه‌ركوك كه‌چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه یه‌كخرانه‌وه‌و به‌لیوا یه‌كگرتووه‌كان ناوده‌برێن.
رائید تاریق نامیق، جێگری ئامر لیوای 114ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی داعش بووه‌و به‌خه‌ندانی وت "كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌بوو، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كه‌مان‌و به‌گوله‌ی قه‌ناس، سه‌رسنگی كاكه كامه‌رانیان پێكا كه ئه‌وكات له‌سه‌نگه‌ره‌كه‌دا بوو".
فیشه‌كی قه‌ناسه‌كه له‌نزیك دڵی كامه‌رانی داوه‌و ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك ژیاوه، له‌رێی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له‌كه‌ركوك شه‌هیدبووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناحیه‌ی ته‌قته‌ق به‌خاكسپێردراوه، جگه له‌وه له‌سه‌نگه‌ره‌كه‌یدا هیچ زیانێكی تری گیانی نه‌بووه.
زاهیر ئیسماعیل ره‌سوڵ (61 ساڵ) دوایین قسه‌ی له‌گه‌ڵ كامه‌رانی كوڕی كاتژمێر چواری ئه‌و رۆژه بووه كه شه‌هیدبوو، "له‌گه‌ڵ دایكی و خوشكه‌كانی قسه‌ی كرد‌و به‌ڤیدیۆ (له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه) سه‌نگه‌ره‌كانی پیشانده‌داین‌و پێی ده‌وتین ئێمه باشین‌و خه‌می ئێمه‌تان نه‌بێت، ئینشاڵڵا سه‌ركه‌وتن تۆمارده‌كه‌ین".
كامه‌ران هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌یادی له‌دایكبوونی (20/8 له‌دایكبووه) شه‌هیدبوو، هه‌شته‌م منداڵی خێزانه‌كه‌یه‌تی‌و له‌خێزانێكی مامناوه‌ندی شاری ته‌ق ته‌ق، له‌گه‌ڵ پێنج برا‌و پێنج خوشكیدا ده‌ژیا.

چه‌ند خوله‌كێك دوای برینداربوونی كامه‌ران خێزانه‌كه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه، مه‌ریوانی برای ده‌ڵێت "كه چوینه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له‌كه‌ركوك فریا نه‌كه‌وتین هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیاتر له‌دوو ساڵه، به‌درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌شه‌ڕدان دژ به‌چه‌كدارانی داعش‌و تائێستا ده‌یان ناوچه‌ی گرنگ‌و ستراتیژییان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهێناوه له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وه‌ش به‌خوێنی زیاتر له‌هه‌زار پێشمه‌رگه.
سه‌نگه‌ره‌كانی كامه‌ران، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی سێی ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئازادكرا، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی پێشتر له‌گه‌ڵ قه‌زای حه‌ویجه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌وته ده‌ستی داعش.
كامه‌ران‌و جێگری ئامر لیواكه زیاتر له‌ساڵێكه له‌و سه‌نگه‌ره پێكه‌وه‌ن، "زۆر مانه‌وه‌مان پێكه‌وه له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا وایكردبوو وه‌كو برابین، ئه‌و هه‌میشه هیوای به‌ژیان هه‌بوو، وه‌كو هه‌موو گه‌نجێكی تر حه‌زی له‌ژیان هه‌بوو به‌ڵام پیشه‌كه‌ی خۆش ده‌ویست‌و هه‌مو جارێك به‌گرنگیه‌وه باسی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كرد"، رائید تاریق وایوت.
كامه‌ران یه‌كه‌م قوربانی خانه‌واده‌كه‌ی نییه، خاڵێكی شه‌هیده‌و 11 كه‌س زۆر نزیكی یه‌كترییان ئه‌نفالكراوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شده‌كه‌ن له‌پێناو كوردستاندا شه‌هیدی تریان هه‌بێت.
باوكی كامه‌ران له‌باسی قوربانیدانه‌كانیاندا شانازی به‌شه‌هیده‌كانه‌وه ده‌كرد‌و ده‌یوت "ئه‌وه یه‌كه‌م شه‌هید‌و كۆتا شه‌هیدمان نابێت،.. ئه‌گه‌ر كوڕی من‌و یه‌كێكی تر نه‌بێت‌و كه‌سوكار ئێمه نه‌بێت، نابێت‌و كوردستانیش پێویستی به‌ئێمه‌یه".
-خەندان