پەروەردەی کۆیە داوادەکات مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەستبکەن بە دەوام

خالید محەمەد - کۆیە


پەروەردەی کۆیە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکان و مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و دەست بکەن بەدەوام، بۆ ئەوەی چیتر خوێندن ڕانەگیرێت.
لە نوسراوێکیدا ڕەنج حەمەد قادر بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە، بەڕێوەبەر و مامۆستایانی سنورەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە داوادەکات بەڕێوەبەرەکان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مامۆستایان، لەسەر دەستپێکردنەوەی دەوام ئەنجامبدەن و بە نوسراو و واژووی مامۆستایان لە هەڵوێستیان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام تا ڕۆژی ٣٠ ی ئەم مانگە ئاگاداریان بکەنەوە.
هاوکات پەروەدەی کۆیە، پاڵپشتی خۆی بۆ داواکاری مامۆستایان و فەرامانبەران دەربڕیوە و جەختی لەسەر ئەوەشکردوەتەوە، کە ئەوان پاڵپشتی داواکاری خوێندکارانن بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام.
لە لایەکی دیکەشەوە بەرزان شەلال بەرپرسی لقی کۆیەی یەکێتی مامۆستایان، لەسەر بڕیارەکە ڕایگەیاند، لەسەر داواکارییەکانیان سوورن و تا داواکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئامادەنین داواکاریەکەی پەروەردە جێبەجێ جکەن و بایکۆت بشکێنن.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە، مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە و بەشێک لە سنووری کەرکوک، بایکۆتی خوێندنیان کردوە و داوای پێداچوونەوەی سیستیمی پاشەکەوتی موچە و دابەشکردنی موچە دەکەن لەکاتی خۆیدا.



-NRT

هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer