وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی راگەیاند و ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى لە سەدا ٣٦ و پۆینت ٨٦ بووە و لە بەشی وێژەیش لەسەدا ٣٤ بووە.
خوێندکار (بەرهەم ابراهیم حمە كریم) بە رێژەی لە (99.14%) لەسەدا نەوەد و نۆو پۆینت چواردە، یەکەمى بەشى زانستى بووە لەسەر ئاستى شارۆچكەی تەق تەق و خوێندکاری قوتابخانەی ئامادەیی حمرینی كوڕانە لە تەق تەق.
وەزیری پەروەردە لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکاندا باسی لەوە کرد کە بایکۆتى مامۆستایان لە سەرەتاى وەرزى خوێندندا، کاریگەرى لەسەر ئاستى خوێندکاران هەبووە.
لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان وەزارەتى پەروەردە داواى لە دایک و باوک و کەسوکارى خوێندکاران کرد ئاگادارى لایەنى دەروونیان بن بە تایبەتى ئەو خوێندکارانەى نمرەکانیان لە ئاستێکى باشدا نەبووە.
وێنەی نمرەكانی
پۆست - پایان پێشڕەو