کاتژمێر ٩:١٨ خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستان ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق و بەشێک لەشار و شارۆچكه‌كان پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە.
لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جیاجیاکان ئاماژەیان بەوەکرد بومەلەرزەکە لە هەموو ناوچە جیاجیاکان هەستی پێکراوە و گوڕەکەی بەهێز بووە.
ئاژانسەکان هەواڵ بڵاویانکردەوە، دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، گوڕی ئەو بومەلەرزەیەی کە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە ٧.٢ پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر و له (قه‌زای كۆیه) و (ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق)یشدا (5.1)پله‌ی رێخته‌ر بووه و هه‌شت كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ق ته‌ق، به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێوه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه،
لەلایەکی ترەوە سەنتەری بومەلەرزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، سەنتەری رودانی بومەلەرزەکە لە بازنەى جیۆلۆجیى نێوان جوانڕۆ، پاوە، سەرپێڵى زەها، هەڵەبجە و مەریوان و هەوراماندا بوە و بومەلەرزەکەش لە قوڵایى ١٩ کیلۆمەترەوە لەو بازنەیەدا ڕوویداوە، کە ئەو بازنەیەش سنوری نێوان ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
فازل ئیبراهیم بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجارە بومەلەرزەی لەو شێوەیە و بەو گوڕە بەرزە لە هەرێمی کوردستان بدات.
وێنه‌ی هاوڵاتیه‌كی ته‌ق ته‌ق
ساتەوەختی ڕوودانی بوومەلەرزەکە لەیه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ته‌ق ته‌ق
دواین زانیاری لەلایان بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق...