لە تەق تەق كه‌سێك خۆی دەسووتێنێ‌ و گیان له‌ده‌ست ده‌دات

سه‌رچاوه‌ (Koya News)

دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌سووتانی جه‌سته‌ی خۆی، هاوڵاتی ( ش ، س ، ق) به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو 30/11/2017 كۆچی دوایی كرد

(ش) تەمەن 20 ساڵ، دانیشتووی شارۆچكەی تەق تەقی سەر بە قەزای كۆیەیه‌، شووی كردووه‌ و خاوه‌ن منداڵه‌، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

 (ش)  95%ی جەستەی سووتا، دوای هه‌فته‌یه‌ك گیانی دەرچوو.

به‌پێی زانارییه‌كان پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوی خۆسووتاندنی ئەو ئافره‌ته‌ ده‌ستپێكردووه‌ 


هاوبه‌شیكردنی بابه‌ت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار